کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خامه‌نائى ديدارى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى سنووردار ده‌كات
ديدار له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له زيان زياتر هيچ سوودێكى نييه
K24 – هه‌ولێر
رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، ديدارى به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى، له‌گه‌ڵ هاوتا ئهمهريكاييهكانى سنووردار ده‌كات و ئه‌و پرسه به "كارێكى قه‌ده‌غه‌كراو" داده‌نرێت.
ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى، له‌ميانى پێشوازيكردن له فه‌رمانده‌كانى هێزى ده‌رياى وڵاته‌كه‌ى، گوتى: "ئه‌مه‌ريكا له رێگاى ديدارهكانهوه ده‌يه‌وێت بێته نێو ئێران".
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌يه‌كى نووسينگهى راگه‌ياندنى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و ديداره‌دا خامه‌نائى رايگه‌ياندووه، ديدارو كۆبوونه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئێران له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان ئاساييه به وڵاتانى ئه‌وروپاشه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى ئه‌مه‌ريكا راگه‌ياند و گوتى: "گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ واشنتۆن ده‌بێته سه‌پاندنى هه‌ژموون و داواكارييه‌كانى".
گوتى: "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هيچ سوودێكى نييه، جگه له زيان".
پێشووتريش ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نائى رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى به‌هيچ جۆرێك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا ناكات، جگه له دانيشتنه‌كانى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران و وڵاتانى (5+1).