کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاوێنه‌ى 3 ره‌هه‌ندى دروست ده‌كرێ
كۆمپانياى"ریگبی-پێلەر" لە ھۆنگ كۆنگ، ئاوینەیەكی 3 ره‌هه‌ندى درووست دەكرێت بۆتاقیكردنەوە و پێوانی قەبارەی جلوبەرگ.
K24 – ھەولێر
كۆمپانياى"ریگبی-پێلەر" لە ھۆنگ كۆنگ، ئاوینەیەكی 3 ره‌هه‌ندى درووست دەكرێت بۆتاقیكردنەوە و پێوانی قەبارەی جلوبەرگ.
بە سوود وەرەگرتن لە تەكنەلۆجیای سەردەم، بە ھۆی ئاوینەیەك، پێوانەی جەستەی مرۆڤ وەردەگیرێت، فرۆشگاو بازاڕه‌كانى جلوبه‌رگ له‌مه‌ودوا ده‌توانن ئه‌و جۆره ئاوێنه‌يه له‌خزمه‌تى هاووڵاتيان دا به‌كاربهێنن.
لووی تۆنگ، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی بازارێكى تایبەت له‌هۆنگ كۆنگ كە جلوبه‌رگى كۆمپانییایەكی 70 ساڵی بەریتانی دەفرۆشێت، كاریگەرییە باشەكانی ئەم داھێنانە دەخاتە ڕوو ده‌ڵێت: "ئەو ئاوێنەیە وەھا دروست كراوە كە لە 3 لاو و چەند خاڵێك رووپێوی جەستەی كەسەكە بكات و زانیارییەكان وەربگرێت، كڕیار بە گۆشەی 360 پلە دەسوڕێت و قه‌باره‌ى جه‌سته‌ى كه‌سه‌كه شيده‌كاته‌وه، به‌جۆريك ئه‌گه‌ر جله‌كه گونجاو نه‌بوو ئاماژه‌ى پێده‌دات."
ئەو داھینانە، سوودێكی زۆریشی ھەیە بۆ كڕیارانی جلوبەرگ، چونكە قەبارە و شێوەی جەستەی مرۆڤ بەردەوام لە گۆڕانە، جیا لەمەش، كڕیار لە دڵە راوكێی تاقیكردنەوەی جلوبەرگ دە پارێزیت.
لای خۆشی، داھێنەرەكەی، جی-یان تان، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھۆنگ كۆنگ، لە بەشی نەخشەسازی و ھونەری جلوبەرگ، داھێنانەكەیان بە گرنگ و سەردەمی دادەنێت و ده‌ڵێت: "پێم وایە بەكارھێنانی ئەو داھێنانە زۆرتر دەبێت، چونكە خزمەتگوزارییەكە بە چۆنایەتییەكی زۆر بەرزە و ئەنجامی تەواو دەدات بە دەستەوە، داھێنانەكە وا دەكات، وەك ئامانجێكی پڕۆژەكەشە كە چیتر كاتێكی زۆر لە بە دواگەڕانی جلوبەرگ بە فیڕۆ نەڕوات و كڕایاران باوەڕیان بە خۆیان بگەڕێتەوە".
پێدەچێت ئەمە ئەو ئاوێنەیە بێت كە خانمان چاوەڕوانیان دەكرد، تا بەھۆیە بە دڵی خۆیان، یان بەو شێوەیەی دەیانەوێت دەركەون، پێشبینی دەكرێت ئەو داھێنانە لە ماوەیەكی كەمدا بە ھەموو جیھاندا بڵاو بێتەوە.