کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كارته‌ر: به‌رده‌وامى هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا "هه‌ڵه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تييه"
K24 – هه‌ولێر
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له نێو خاكى سووريا، به "هه‌ڵه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تييه" وه‌سف ده‌كات.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن)، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند كه به‌رده‌وامبوونى هێرشه ئاسمانييه‌كانى رووسيا، له‌نێو خاكى سووريا، "هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده"يه.
لێدوانه‌كه‌ى كارته‌ر، له‌دواى ئه‌وه دێت، كه سوپاى رووسيا بڵاويكرده‌وه، كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى، 26 مووشه‌كى له ده‌رياى قهزوينهوه ئاراسته‌ى بنكه و مۆڵگه‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كردووه.
كارته‌ر راشيگه‌ياند، كه رووسيا ته‌نيا به گورزى ئاسمانى و هێرشى زه‌مينى نه‌وه‌ستاو ئه‌مجاره‌يان له به‌هۆى كه‌شتييه جهنگييهكانه ده‌رياوه بۆردومانى ئۆپۆزيسيۆنى سوورياى كردووه.
وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا، راشيگه‌ياند كه به‌هيچ جۆرێك سوپاى وڵاته‌كه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسيادا ناكات.