کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گروپێكى سێرك له بهريتانيا دڵى ههوادارانى خۆش دهكا
سێرك یەكێك لەو نمایشانەیە كە ھەوادارێكی زۆری لە دونيادا ھەیە، بۆ ئهم مهبهسته گورپێكى سێرك له بهريتانيا بە جیھاندا دەسوڕێنەوە و دڵی ھەواداریان بە جوڵە سەرسوڕھێنەرەكانیان خۆش دەكەن.
K24 – ھەولێر
سێرك یەكێك لەو نمایشانەیە كە ھەوادارێكی زۆری لە دونيادا ھەیە، بۆ ئهم مهبهسته گورپێكى سێرك له بهريتانيا بە جیھاندا دەسوڕێنەوە و دڵی ھەواداریان بە جوڵە سەرسوڕھێنەرەكانیان خۆش دەكەن.
جگە لەوەی سێركی بەریتانی ژمارەیەك نمایش و چیرۆكی ئەفسوناوی و جوڵەی سەرنجڕاكێش دەگرێتەوە، ئەو سێركە لە 19 وڵاتدا نمایشەكانی خۆی دەكات.
رەیچڵ لانكاستەر، بەڕێوەبەری ھونەری گرووپەكە دڵخۆشی خۆی بەرانبەر گرووپەكەی دەربڕی بەوەی بەبەردەوامی جوانی و توانای جەستەیی خۆیان رادەگرن و دهڵێت: "ئێمە تیمێكی چارەسەری سروشتی و راھێنەرمان ھەیە بۆ بەباش راگرتنی توانای جەستەیی ئەندامان، زۆر راھێنانی وەرزشیان پێ دەكەین، زۆر جار لەش شێلانیان دەوێت، تەندروستی ئەوان بەشی گرینگی سێركەكەیە".
تیمی سێركەكە بەوە ناسراون حەزیان لە گۆشتی مریشكە، بۆ ئەوەی پرۆتینی زۆر بەدەستبێنن، چونكە ئەو نمایشانە پێویستی بەوزەی زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا دەیڤید ریمەر، یەكێك لە گاڵتەجار و نمایشكارە سەركێشەكانی سێركەكە دەڵێت: "خەڵكی خاوەن كولتوری جیاواز و جۆراوجۆر دەبینین، لەگەڵیاندا زمانیش فێردەبین، بەڵام ھەندێك جار گوگڵ نەبێت كەس نییە فریامان كەوێت، ئەگەر دەتەوێت بزانی چی وادەكات ئێمە بەردەوام دەبین ئەوە گۆشتی مریشك و ناسینی خەڵكە. بەگشتی زۆر خۆشە".
سێركی بەریتانی بەھۆی سوڕانەوەیان لهدونيادا، پێویستیان بەھەموو جۆرە كەسێكی كارساز ھەیە، لە بۆڕیچی تا دەگاتە چێشتلێنەر، بۆیە خۆیان وەك تيمێكى گەڕۆك و تەواو دەردەخەن.