کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌غدا به زۆره‌ملێ بڕيارێك به‌سه‌ر كارمه‌ندانى هاتوچۆى كه‌ركووك ده‌سه‌پێنێ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە زۆرە ملێ کارمەندانی بەرێوەبەراێتی ھاتووچۆی کەرکوک پابەند دەکات بە بەشداریکردنیان لە شەڕ دژ به‌داعش.
K24 – كه‌ركووك
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە زۆرەملێ کارمەندانی بەرێوەبەراێتی ھاتوچۆی کەرکووک پابەند دەکات بە بەشداریکردنیان لە شەڕی دژ به داعش.
ئەفسەر و کارمەندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نن كه رازین بەو بڕیارە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە، شان بەشانی پێشمەرگە شەڕبکەن و بەرگری لە کەرکووک بکەن.
به‌پىێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌راێتى هاتووچۆى كه‌ركووك، ته‌نیا 500 كارمه‌ندى هاتوچۆى هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه پێویستى به 2 هه‌زار كارمه‌نده.
له‌گه‌ڵ بوونى كێشه‌ى كه‌میى كارمه‌ندى هاتووچۆ، به‌غدا به زۆره‌ملێ بڕیارێك به‌سه‌ر ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه ده‌سه‌پێنێت.
بڕیاره‌كه له وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌رچووه و داوا ده‌كات به‌شێك له كارمه‌ندانى هاتووچۆى كه‌ركووك، شان به‌شانى جمینی میللی (حه‌شدى شه‌عبى) به‌شدارى شه‌ڕى داعش بكه‌ن له ناوچه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، له به‌رانبه‌ردا ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئه‌و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌ش ئاماده نین بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ بوونى ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانى كارمه‌ندان، به رێوه‌به‌رى هاتووچۆى كه‌ركووك پابه‌نده به‌و بڕیاره، له‌و رووه‌وه رێكاره‌كانى ئه‌نجامداوه و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شارى كه‌ركووك، هه‌رچه‌نده زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن، له‌رووى ئیدارییه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌ره‌ب و به‌رێژه‌یه‌كى كه‌متر توركمانیشى تێدا نیشته‌جێن، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵانێكى زۆره هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئیداره‌ى كه‌ركووك بۆ سه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات هه‌ر بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا بووه‌ته خاڵى ناكۆى نێوانیان و تا ئێسته ئه‌و پرسه یه‌كلایى نه‌كراوه‌ته‌وه.