سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا له قهزوينهوه داعش مووشه‌كباران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، 26 مووشهكييان ئاراسته‌ى بنكه‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كردووه.
ماڵپه‌ڕى هه‌واڵى رووسيا توده‌ى بڵاويكرده‌وه، چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته له ده‌رياى قهزوينهوه، مووشى دوورمه‌ودوا، ئاراسته‌ى بنكه‌كانى داعش ده‌كه‌ن له‌نێو خاكى سووريا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى ماڵپه‌ڕه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015) بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، 26 مووشهكييان ئاراسته‌ى بنكه‌كانى داعش كردووه له‌سووريا.
مووشه‌كه‌كان، له دوورى 1500 كيلۆمه‌تره‌وه ئاراستكراون و به ئاسمانى هه‌ردوو وڵاتانى ئێران و عێراقدا تێپه‌ڕيوه.

