کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فرانسوا هۆلاند: سووريا رووبه‌ڕووى جه‌نگێكى فراوان ده‌بێته‌وه
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، هۆشدارى له روودانى جه‌نگێكى فراوان ده‌دات له سووريا ده‌دا.
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، هۆشدارى له روودانى جه‌نگێكى فراوان ده‌دات له سووريا ده‌دا.
له ساته‌وه‌ختى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان نوێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا هۆشدارى له روودانى جه‌نگێكى فراوان كرد له‌سووريا و رايگه‌ياند كه پێويسته داهاتوويه‌كى نوێ بۆ ئه‌و وڵاته بنيادبنرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7.10.2015) فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له كۆبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپا له شارى ستراسبۆرگ كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى فه‌ره‌نسا گوتى: ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا په‌له نه‌كات له‌چاره‌سه‌ركردنى بارودۆخى سووريا، ره‌نگه جه‌نگێكى فراوان له‌سووريا رووبدات، بۆيه پێويسته جارێكى ديكه داهاتووى سووريا بنياد بنێن و گه‌لى سوورياش سه‌رۆكێك له‌جێگه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست نيشان بكه‌ن.
نزيكه‌ى چوار ساڵه سووريا ئارامى به‌خۆيه‌وه نه‌بينيوه، به‌تايبه‌تى دواى ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) كه له ئێسته‌دا به‌شيكى زۆرى خاكى سووريا و عێراق داگيركردووه بووه‌ته هێزێكى كاريگه‌ر له ناوچه‌كه‌دا، له‌دواى پشتگوێ خستنى له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى هاوپه‌يمان، رووسيا ده‌يه‌وێ هه‌ژموونى خۆى له ناوچه‌كه‌دا فراوان بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌كه ده‌ستى كردووه به هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش ئه‌مه له‌لايه‌ك، له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك به‌رگرى له‌مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات كه له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ئه‌مه بووه‌ته هۆى نيگه‌رانى وڵاتانى هاوپه‌يمان به‌جۆرێك به هه‌ڵه‌يه‌كى كوشنده‌ى رووسيا ده‌زانن.