کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رازيل.. فه‌رمانبه‌رانى بانك مان ده‌گرن
به‌هۆى كه‌مى مووچه‌وه‌يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
فه‌رمانبه‌رانی بانك له به‌رازیل مانیان گرت و به‌و هۆیه‌وه له 26 ویلایه‌ت و كه‌رتی ئه‌و وڵاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردنی بانكه‌كان درووستبوو.
فه‌رمانبه‌ران داوا ده‌كه‌ن، به هۆی بێ به‌هابوونی دراوه‌كه‌یانه‌وه، مووچه‌یان بۆ زیاد بكرێت، ئه‌و داوایه‌ش دوای ئه‌وه دێت هه‌ڵاوسانی ئابووری له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته له 9%.
دوای مانگێك له دانووستان، یه‌كێتی بانكه به‌رازیلییه‌كان پێشنیازێكیان په‌سندكرد بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی 5.5% له‌هه‌ڵاوسانه‌كه كه‌مبكه‌نه‌وه و كرێی بنه‌ڕه‌تی كاركردنیش به رێژه‌ی له 4% زیاد بكه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانی بانك ئه‌و پێشنیازه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و داوای زیاد كردن بە رێژەی 16 لە سەدا دەكەن.
به هۆی ئه‌و مانگرتنه‌وه 6 هه‌زار و 251 ئاژانس و ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری، خزمه‌ته‌كانیان به شێوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه و بانكه‌كانیش رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان به‌رپرس نیین له لێكه‌وته‌كان.