له‌مه‌ودوا به‌ريتانيا هاوكارى هيندستان ناكا

لە چەند دەیەی رابردوودا، ھیندستان گەورەترین وەرگری ھاوكاری دارایی بەریتانیا بووە، به‌ڵام ئەمساڵ دوا ساڵه‌ كە ئەو وڵاته‌ ھاوكاری بكات، ئەمەش لەبەر كەمكردنەوەی خەرجیى رێوشوێنەكانی حكومەتی بەریتانیايه‌.

له‌مه‌ودوا به‌ريتانيا هاوكارى هيندستان ناكا
له‌مه‌ودوا به‌ريتانيا هاوكارى هيندستان ناكا

K24- ژوورى هه‌واڵ

لە چەند دەیەی رابردوودا، ھیندستان گەورەترین وەرگری ھاوكاری دارایی بەریتانیا بووە، به‌ڵام ئەمساڵ دوا ساڵه‌ كە ئەو وڵاته‌ ھاوكاری بكات، ئەمەش لەبەر كەمكردنەوەی خەرجیى رێوشوێنەكانی حكومەتی بەریتانیايه‌.

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، داكۆكی دەكات لە وەستاندنی ئەو ھاوكاریە، بە بیانووی ئەوەی ئەوانەی باج دەدەن لەو وڵاتە دەبنە قوربانی، لە بڕی ئەوەی باجەكە بۆ خۆشگوزەرانی ئەوان خەرج بكرێت، دەچێتە ھیندستان و ئەمەش سوود بە ئەوان ناگەیەنێت.

بەریتانیا ساڵانە 330 ملیۆن دۆلاری دەدا بە ھیندستان، لە كاتێكدا ھیندستان ساڵانە 70 ملیار دۆلار خەرجیەتی، بۆیەش سەرۆكی ھیندستان رایگەیاندووە كه‌ ھاوكاریەكانی بەریتانیا وەك پێویست نین.