کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵبژاردنی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ كرد
نیشته‌جێبوانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌شن
K24- ژووری هه‌واڵ
ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام هاووڵاتیانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان، هیچ سندوقێكی ده‌نگدانیان بۆ دانه‌نراوه.
له 53 وڵاتی جیهان، ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی توركیا ده‌ستی پێ كرد كه بۆ ئه‌و هاووڵاتیه توركیاییانهیه كه له‌و 53 وڵاته ده‌ژین، له‌سه‌روو هه‌موویانه ئه‌ڵمانیا كه زیاتر له 5 ملیۆن توركی تێدایه، پاشان ئه‌مه‌ریكا، به كۆی گشتیی 112 بنكه‌ی ده‌نگدان له‌و وڵاتانه كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) جیا له دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه، كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه و بازگه سنوورییه‌كانیش به‌شداری له‌و ده‌نگدانه ده‌كه‌ن. ته‌له‌فزیۆنی "Ntv"ی توركی بڵاوی كرده‌وه كه سندوقی فڕۆكه‌خانه و بازگه‌كان هه‌ڵناگیرێن تاوه‌كوو ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیا، به‌ڵام سندقی كونسوڵخانه و بنكه‌كانی دیكه له 25ی ئه‌م مانگه داده‌خرێن.
هاووڵاتیه توركیاییهكانی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، بێبه‌شن له به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵبژاردنانه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كوردانی باكووری كوردستان كه له باشوور نیشته‌جێن، به هۆكارێكی سیاسی لێكدراوه‌ته‌وه.
زیاتر له 2,6 ملیۆن توركیایی نیشته‌جێی تاراوگه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
بڕیاره ڕۆژی 1.11.2015 خولی 26ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ریی توركیا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له زنجیره دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ سێ حیزبه براوه‌كه‌ی دیكه (جه‌هه‌په، مه‌هه‌به و هه‌ده‌به) نه‌یتوانی بگاته ڕێككه‌وتن و حكوومه‌تی هاوبه‌ش پێكبهێنێ، بۆیه به‌پێی ده‌ستووری وڵات، به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، پرسه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردی 7ی حوزه‌یرانی ڕابردوو، حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) 40.86%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) 24.96% و پارتی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیس (مه‌هه‌په) 16.29%ی به‌ده‌ستهێنا، بۆ یه‌كه‌مجاریش پارتێك كه زۆرینه‌كه‌ی ده‌نگده‌رانی له باكووری كوردستانه گه‌یشته په‌رله‌مان كه پارتی گه‌لانی دیموكراتی (هه‌ده‌په)یه به 13.12%. ئه‌مجاره چاودێران چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، پارته‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، ده‌نگه‌كانی به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت.