کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كۆلێرا ته‌نگ به به‌غدا هه‌ڵده‌چنێ
ته‌نيا له شارى به‌غدا نزيكه‌ى 1200 حاڵه‌تى تووشبوو به په‌تاى كۆلێرا تۆمار ده‌كرێ.
K24- ژوورى هه‌واڵ
ته‌نيا له شارى به‌غدا نزيكه‌ى 1200 حاڵه‌تى تووشبوو به په‌تاى كۆلێرا تۆمار ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رايده‌گيه‌نێ كه حاڵه‌تى تووشبوو به‌نه‌خۆشى كۆلێرا رۆژ له‌دواى رۆژ به‌ربڵاوتر ده‌بيت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواى هاوكارى له رێكخراوى ته‌ندروستى جيهانى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، له‌به‌يانێكدا رايگه‌ياند كه 1200 حاڵه‌تى تووشبوو به به‌نه‌خۆشى كۆلێرايان له شارى به‌غدا تۆماركردووه، به‌جۆرێك ئه‌و رێژه‌يه به‌رده‌وام له زيادبووندايه، ئه‌مه‌يش به‌هۆى خواردن و خواردنه‌وه‌ى پيسه.
روونيشى كردووه‌ته‌وه كه له پارێزگاى بابلى باشوورى به‌غدا، يه‌ك حاڵه‌تى تووشبوو به‌و په‌تايه‌يان تۆماركراوه.
هه‌ر له‌و به‌يانه‌دا هاتووه: "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق په‌يوه‌ندى به رێكرخراوى ته‌ندروستى جيهان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تيمان بدات له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشيه و رێگرتن له زيادبوونى".
به‌رپرسانى كه‌رتى ته‌ندروستى له عێراق ئاماژه به هۆكارى زيادبوونى ئه‌و په‌تايه ده‌كه‌ن و ده‌يگه‌ڕێننه‌وه بۆ نزمبوونه‌وه‌ى ئاستى رووبار‌ى فورات كه بووه‌ته‌ى هۆى پيس بوونى ئاوه‌كه.
کۆلێرا، نه‌خۆشييه‌كه لە رێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە تووشى كه‌سه‌كه ده‌بێت و زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە.