کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ناتۆ به‌رگرى له توركيا ده‌كات
ئاماده‌يه هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى توركيا بكات
K24 - هه‌ولێر
سكرتێرى گشتى رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، رايگه‌ياند كه ناتۆ ئاماده‌يه به‌رگرى له توركيا بكات و له‌كاتى پێويستيشدا هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته بكات.
ينس ستۆلتينبێرگ، سكرتێرى گشتى رێكخراوى هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) رايگه‌ياند، كه بۆ به‌رگريكردن له توركيا ئاماده‌يه هێزى سه‌ربازى ره‌وانه ئه‌و وڵاته بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژهيهش بۆ به‌زاندنى سنوورى ئاسمانى توركياى ئه‌ندام له ناتۆ، له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسياوه.
ستۆلتينبێرگ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، ئاماژه‌ى به به‌زاندنى سنوورى ئاسمانى توركيا كرد، كه له‌لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسياوه كرد و رووداوه‌كه‌ى به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ى ئه‌ندام له ناتۆ، له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ر له ده‌ستپێكردنى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى به‌رگرى وڵاتانى ئه‌ندام له ناتۆ، سكرتێرى گشتى رێكخراوه‌كه بۆ رۆژنامه‌وانان گوتى: "هاوپه‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ئامادهيهو ده‌توانێت به‌رگرى له هه‌موو ئه‌ندامانى بكات، به‌تايبه‌تيش توركيا كه ئێستا رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا بووه‌ته‌وه".
گوتيشى: "ناتۆ به زيادهوه وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌داته‌وه‌و ئاماده‌ين هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى توركيا بكه‌ين"، روونيشيكرده‌وه، كه گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا كه له‌دژى داعش له‌نێو خاكى سووريا ئهنجامييان ده‌دات نيگه‌رانى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، ينس ستۆلتينبێرگ، راشيگه‌ياند، كه نيگه‌رانى وڵاتان زياديكردووه له چالاكييه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا له سووريا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدايه كه مۆسكۆ گورزه ئاسمانييه‌كانى بۆ پاڵپشتيكردنى به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكى سووريا، چڕتر كردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، رووسيا يه‌كه‌م گورزى ئاسمانى بۆ داعش وه‌شاند له‌نێو خاكى سووريا، دوێنێش كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته، له ده‌رياى قهزوينهوه 26 مووشه‌كى كاليبهر كروزى ئاراسته‌ى بنكه‌كانى داعش كرد له‌نێو خاكى سووريا و وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكاش، ره‌خنه‌ى توندييان له‌و هه‌نگاوه‌ى رووسيا گرت.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا (پنتاگۆن)، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى رووسياى به "هه‌ڵه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى" وه‌سفكرد.