کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
واشنتۆن: كۆرياى باكوور ده‌توانێت به چه‌كى ئه‌تۆمى هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ريكا
سوپاى ئه‌مه‌ريكا تواناى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى هه‌يه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌ميرالێكى ئه‌مه‌ريكا رايده‌گه‌يه‌نێت، كه كۆرياى باكوور، ده‌توانێت به چه‌كى ئه‌تۆمى هێرشبكاته سه‌ر ئه‌مه‌ريكا، به‌ڵام تواناى راگرتنى ئه‌و هێرشانه‌ى هه‌يه.
بيل گۆرتنى، فه‌رمانده‌ى هێزى باشوور و به‌رگرى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆيه‌كدا، له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌سى بۆ لێكۆڵينه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه كۆرياى باكوورى خاوه‌ن چه‌كى ئهتۆمييه و گوتى: "له‌گه‌ڵ زانيارييه‌كانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكا هاوڕام، كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆرياى باكوور خاوه‌ن چه‌كى ئهتۆمييه و ئه‌و توانايه‌ى هه‌يه چه‌كه ئهتۆمييهكان له مووشه‌كێكدا بچووك بكاته‌وه‌و ئاراسته‌ى ئه‌مه‌ريكايان بكات".
گۆرتنى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه گوتيشى: "به تێروانينى ئێمه‌ش، كۆرياى باكوورى تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه ئه‌و چاكانه ئاراسته‌ى خاكى ئه‌مه‌ريكا بكات"، به‌ڵام له قسه‌كانيدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه سوپاى ئه‌مه‌ريكا تواناى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى هه‌يه و گوتى: "هه‌رچه‌نده زۆر سه‌خته كيم جۆنگ ئۆن، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، هه‌ڵسوكه‌وتێكى له‌و جۆره ئه‌نجام بدات، به‌ڵام سوپاى ئه‌مه‌ريكا ئاماده‌يه به‌رپه‌رچى ئه‌و هێرشانه بداته‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌كى ئه‌تۆمى به‌كاربهێنرێت".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، گۆرتنى گوتى: " ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى كۆرياى كارێكى وا گه‌مژانه ئه‌نجامدات و به چه‌كى ئه‌تۆمى هێرش بكاته سه‌رمان، ئێمه به درێژايى رۆژ ئاماده‌ين، وه‌ڵامى بده‌ينه‌وه".
له‌م دواييانه‌دا، ئاژانسى بۆشاييگه‌رى كۆرياى باكوورى رايگه‌ياند، كه پيۆنگ يانگ، مانگێكى ده‌ستكردى نوێى دروست كردووه و ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له رێگاى مووشه‌كێكى باليستييهوه، ره‌وانه‌ى بۆشايى ئاسمانى بكات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه تواناكانى كۆرياى باكوور، له پێشخستنى مووشه‌كى باليستى پێشكه‌وتنى به‌خۆيه‌وه بينيوه.