کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پوتين: به‌رژه‌وه‌ندييه هاوبه‌شه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركيا ده‌پارێزين
ئۆپه‌راسيۆنه‌كانمان يارمه‌تيده‌ر ده‌بن بۆ توركيا
K24 - هه‌ولێر
ڤلاديمێر پوتين له به‌رانبه‌ر لێدوانه‌كانى سه‌رۆكى توركيا، له ئه‌گه‌رى واز هێنان له كڕينى گازى سرووشتى له رووسيا رايگه‌ياند، پێويسته پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندييه هاوبه‌شه‌كانى نێوانمان بكه‌ينه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵى تاسى رووسيا بڵاويكرده‌وه، كه ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا، له وه‌ڵامى لێدوانه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، كه كرملين هيواخوازه پارێزگارى له به‌رژه‌وه‌ندى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكارا بكات و گوتى: "ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى رووسيا له سووريا، يارمه‌تى توركيا ده‌ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ى له ئاسايشى سنووره‌كانى دڵنياتر بێت".
به گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، ديميترى پێسكۆڤ، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا، رايگه‌ياندووه، په‌يوه‌ندى دوانه‌يى نێوان مۆسكۆ و ئه‌نكارا، په‌يوه‌ندييه‌كى گرنگه و به په‌رۆشييه‌وه هه‌وڵ بۆ پێشخستن و په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ده‌ين.
گوته‌بێژه‌كه‌ى روونيشى كرده‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانمان به‌پێى ئه‌و پلانه ده‌بێت، كه پێشتر هه‌ر يه‌ك له ڤلاديمێر پوتين، سه‌رۆكى رووسيا و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركيا، له‌سه‌رى رێككه‌وتوون.
گوته‌بێژه‌كه‌ى كرملين، زياتر گوتيشى: "هاوكارى و به‌رژه‌وه‌ندييه هاوبه‌شه‌كانى نێوانمان، سوودى زۆرى بۆ دانيشتووانى هه‌ردوو وڵات هه‌يه.
پێسكۆڤ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه ئۆپه‌راسيۆنه سه‌ربازييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له سووريا، يارمه‌تى توركيا ده‌دات، له ئاسايشى سنووره‌كانى دڵنيابێت، هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند كه هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، له بۆردومانكردنى داعش شكستى هێناوه.
ديميترى پيسكۆڤ راشيگه‌ياندووه، بۆ رووسيا گرنگه، سنووره‌كانى توركيا، سه‌قامگيرتر بێت و له ئاسايشى وڵاته‌كه‌ى دڵنياتر بێته‌وه.
گوته‌بێژى كۆشكى كرملين، گوتى: "پێويسته دووباره ئه‌وه رابگه‌يه‌نين، به‌ر له گورزه ئاسمانييه‌كانى سوپاى رووسيا، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا و چه‌ندين وڵاتى ديكه‌ى جيهان، نزيكه‌ى ساڵێك ده‌بێت بنكه‌كانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا نه‌يانتوانيوه گورزێكى به‌هێز له‌و رێكخراوه بوه‌شێنن".