کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
"هۆلاند بووه‌ته جێگرى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا"
هۆلاند رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى توند ده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
سه‌رۆكى پارتى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌و، هێرشده‌كاته سه‌ر سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا و به جگێرى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ناوى ده‌بات.
مارين لوپان، سه‌رۆك پارتى به‌ره‌ى نيشتمانى توندڕه‌وى فه‌ره‌نسا، له دانيشتنى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، هێرشێكى توند ده‌كاته سه‌ر فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، و ده‌ڵێت: "فرانسۆ هۆلاند بووه‌ته جێگرى ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئهڵميانيا".
لوپان له دانيشتنى دوێنێ چوارشه‌ممه (7.10.201)ى يه‌كێتى ئه‌وروپا، به ئاماده‌بوونى هۆلاند و مێركل، له‌كاتى بهخێرهێنانيياندا، گوتى: "به‌خێر بێى خانمى به‌ڕێز له‌گه‌ڵ خۆت و جێگرهكهت، سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان".
فرانسۆ هۆلاند ، دوێنێ چوار شه‌ممه، له به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا رايگه‌ياند، پێويسته هه‌ڵوێستى به‌رگرى ئه‌وروپا له دژى تيرۆريستان چالاك بكرێت و هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتووانه بنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران.
دواى وتاره‌كه‌ش، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، له‌لايه‌ن مارين لوپان ره‌خنه‌ى توندى لێگيرا و به‌ناو فراكسيۆنى پارتى راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان په‌رله‌مانى ئه‌وروپا قسه‌ى كرد و گوتى: "به‌ڕێز مێركل، سوپاس بۆ ئاماده‌بوونت لێره به هاوڕێيه‌تى جێگرهكهت (كه مه‌به‌ستى فرانسۆ هۆلاند بوو) له‌گه‌ڵ دادوه‌رى هه‌رێمى فه‌ره‌نسا".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا لۆبان گوتى: " به‌ڕێز جێگرى راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ده‌مه‌وێ رووى ده‌مم له تۆبكهم و پێت كه بڵێم كه به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار، رێز بۆ پله‌و پايه و پيشه‌كه‌ت، به‌ڵام نه تۆ و نه سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا (نيكۆلا ساركۆزى)، به سه‌روه‌رى نيشتمان بڵێن به‌سه‌ر چووه و دواكه‌وتنه. سه‌رۆك ئه‌و كه‌سه‌يه زامنى پاراستنى ده‌ستوور ده‌كات و سهروهريش ديارتري بڕگه‌كانى ئه‌و دهستوورهيه".
له وه‌ڵامى قسه‌كانى لوپاندا، هۆلاندى گوتى: "ئه‌گه‌ر ئێمه يه‌كێتى ئه‌وروپا رهتبكهينهوه، پێويستمان به ئاسمانێكى ديكه نييه" و له گاڵته‌وه گوتى: "تاكه چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕيان به هه‌وڵه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا نييه، ئه‌ويه كه له يه‌كێتييه‌كه بچنه ده‌ره‌وه‌و واز له دراوى يۆرۆبێنن، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنى شينگنيش ره‌تبكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت پێويسته بچنه ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ديموكراسييهتيش".