کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گازى كلۆر له دژى پێشمه‌رگه به‌كاردێنێ
چه‌كدارانى داعش، گازی كلۆری بەرانبەر هێزه‌كانى پێشمەرگە به‌كارهێناوه و بەو ھۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك زیانییان بەركەوتووە.
K24 – ھەولێر
چه‌كدارانى داعش، گازی كلۆری بەرانبەر هێزه‌كانى پێشمەرگە به‌كارهێناوه و بەو ھۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك زیانییان بەركەوتووە.
به‌كارهێنانى گازى كلۆر به‌رانبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، كارى كردووه‌ته سه‌ر پێستى پێشمه‌رگه، به مه‌به‌ستى دڵنيابوونيش لێژنه‌يه‌كى فه‌ره‌نسى نموونه‌يه‌كى ره‌وانه‌ى تاقيگه‌كان كردووه، چاوه‌ڕى وه‌ڵامن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015) وەزارەتی پێشمەرگەی سه‌ر به حكوومه‌تى ھەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كه نزیكەی 2 مانگ لەمەوبەر داعش لە رێگەی 7 كاتیۆشاوە كە ماددەی كڵۆريان تێدابووە، ھێرشی كردووه‌ته‌و سەر پێشمەرگە لە سنووری لیوای 14 ی ھێزەكانی پێشمەرگە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه بەكارھێنانی ئەو ماددەیەش كاریگەری كردووه‌ته سەر پێستی پێشمەرگە بەركەووتوەكان، به‌ڵام بۆ دڵنیابوون لە بەكارھێنانی ماددەكەش, لێژنەیەكی فەرەنسی نموونەیەكی رەوانەی تاقیگەكان كردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامییان نەدراوەتەوە.