کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
تۆيۆتا له چۆنيه‌تى ده‌ستگه‌يشتنى داعش به ئۆتۆمبێله‌كانى ده‌كۆڵێته‌وه
ئۆتۆمبێل به گروپه توندڕه‌وه‌كان نافرۆشين
K24 - هه‌ولێر
كۆمپانياى تۆيۆتا ئاماده‌يى خۆى نيشاندا بۆ هاوكاريكردنى ئه‌مه‌ريكا بۆ لێكۆڵينه‌وه‌ى له دۆسيه‌ى ده‌ستگه‌يشتنى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، به‌و ژماره زۆره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى.
ئه‌و رايگه‌ياندنه‌ى كۆمپانياكه له دواى راپۆرتێكى تۆڕى هه‌واڵى "ABC " دێت، كه رۆژى چوار شه‌ممه بڵاويكرده‌وه و تێيدا هاتبوو، به‌رپرسانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ريكا، په‌يوه‌ندييان به كۆمپانيا گه‌وره‌كانى دروستكردى ئۆتۆمبێله‌وه كردووه.
پێشووتر له چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا، كه له‌لايه‌ن چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌ستييان به ژماره‌يه‌كى زۆرى ئۆتۆمبێل له جۆرى تۆيۆتا گه‌يشتووه.
له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ئۆتۆمبێلانه چه‌كى قورس و سووك له جۆرى دۆشكايان له‌سه‌ر جێگيركردووه و له هێرشه‌كانيياندا به‌كارى ده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌م (8.10.2015) كۆمپانياى تۆيۆتا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، كه كۆمپانياكه‌يان به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئۆتۆمبێله‌كانى به گروپه توندڕه‌وه‌كان نافڕۆشێت.
له به‌ياننامه‌ى ئه‌و كۆمپانيايه‌دا هاتووه: "كۆمپانياكه‌مان سياسه‌تێكى جێگرى هه‌يه و به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئۆتۆمبێله‌كانى به‌و گروپانه نافرۆشێت كه گومانى لێبكرێت بۆ كارى سه‌ربازى و تيرۆريستى به‌كاريبهێنن، ياخود گۆڕانكارى له ئۆتۆمبێله‌كانماندا بكه‌ن و بيكه‌ن بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى به‌كارييان بهێنن".
بارهه‌ڵگرى پيك ئاب، كه تۆيۆتا و هه‌ندێك كۆمپانياى ديكه‌ى وه‌كو ميتسۆبيشى، هيونداى و ئايسوزو به‌رهه‌ميان ده‌هێنن، به دڵخوازترين جۆرى ئۆتۆمبێل داده‌نرێت له‌لايه‌ن گروپه ميليشيا چه‌كدار و سوپا هه‌ڵگراوه‌كانى دونيا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گونجاوى نه‌رخ و سانايى ده‌ستكارى كردنييان و جێگركردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له‌سه‌رييان.
له يه‌كه‌م ساتى په‌لكێشانى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بۆ عێراق، ده‌ستييان به‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى زۆر له ئۆتۆمبێلى تايبه‌تيش سه‌ربازيش داگرت كه هى سوپاى عيراق بوون و پێشتر له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاييه‌كانه‌وه به‌كارهاتبوون.
مارك واڵاس، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى دژه تيرۆر، به تۆڕى "ABC "ى راگه‌ياند، داعش، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بۆ چالاكييه سه‌ربازى و تيرۆريستييه‌كان به‌كارده‌هێنێت و گوتيشى: "له زۆربه‌ى گرته ڤيديۆييه‌كاندا، داعش ژماره‌يه‌كى يه‌كجار زۆر پيك ئاب تۆيۆتا نيشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌راستى نيگه‌رانى كردووين".
به‌رپرسێكى سه‌ربازى عێراقيش رايگه‌ياند، كه ده‌ترسين ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێيانه له وڵاتانى دراوسێوه بهێنرێنه نێو عێراق و به‌تايبه‌تيش ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌ستييان به‌سه‌ردا گرتووه.
له به‌ياننامه‌كه‌يدا، تۆيۆتا راشيگه‌ياندووه، كه گرێبه‌ستى تايبه‌ت و رێكار و پابه‌ندى ته‌واوى هه‌يه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگا نه‌دات ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى بگاته ده‌ست كه‌سانێك كه بۆ كارى خراپ به‌كارييان بهێنن.
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌شدا هاتووه: "ئه‌سته‌مه هيچ كۆمپانيايه‌كى دروستكردنى ئۆتۆمبێل، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانێك بكات كه ناراسته‌وخۆ ببێته هۆى خراپ به‌كارهێنان، دزين و دووباره فرۆشتنه‌وه‌ى له‌لايه‌ن لايه‌نى سێيه‌مه‌وه به گروپى توندڕه‌و".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانى له‌لايه‌ن تۆڕى هه‌واڵى ئه‌مه‌ريكايى، بڵاوبووه‌وه، كه تێيدا باس له ده‌ستگه‌يشتنى داعش ده‌كات به ئۆتۆمبێلى جۆرى تۆيۆتا و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانياكه‌ش له سيدنى ئوستراليا، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه نزيكه‌ى ساڵێك به‌ر له ئێستا 800 ئۆتۆمبێلى پيك ئاب ديار له وڵاته‌كه‌يان ديار نه‌ماوه‌و گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن، داعش ده‌ستى پێيان گه‌يشتبێت.