کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مێركل: ئه‌وروپا پێويستى به توركيايه
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌وروپا و توركيا هاوكاريه‌كبن بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران.
K24- ژوورى هه‌واڵ
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته له‌سه‌ر ئه‌وروپا و توركيا هاوكاريه‌كبن بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران.
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا له‌سه‌ر رێژه‌ى زۆرى په‌نابه‌ران، داوا ده‌كات كه توركيا هاوكارى ئه‌وروپا بكات و ده‌رچه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى په‌نابه‌ران به يارمه‌تى وڵاتانى ئه‌وروپا بدۆزێته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه (7.10.2015) ئه‌نگێلا مێركل، راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، له وه‌ڵامێكى بۆ كه‌ناڵى "ARD" ئه‌ڵمانى سه‌باره‌ت به‌و پرسياره‌ى كه ئايا ئه‌ڵمانيا له داهاتوودا سنوور به‌رووى په‌نابه‌ران داده‌خات؟ گوتى: " چۆن ئه‌مه ده‌كرێ، ناكرێ سنوور دابخرێ و پێشوازى له و په‌نابه‌رانه نه‌كرێ".
گوتيشى: " له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى ديكه كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ين و تاوتوێ قه‌يران په‌نابه‌ران ده‌كه‌ين به‌تايبه‌تى ئه‌و په‌نابه‌ره سووريانه‌ى كه له توركيان، ژماره‌يه‌كى زۆريان حه‌ز ده‌كه‌ن بێنه ئه‌ڵمانيا، ده‌بێت توركيا هاوكارمان بێت".
دواى تێكچوونى باوردۆخى سووريا و دروستبوونى شه‌ڕى چه‌كدارى و ده‌ركه‌وتنى داعش و داگيركردنى به‌شێك له خاكى سووريا و عێراق، به‌مليۆنان هاووڵاتى ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رى وڵاتانى دراوسێ و ئه‌وروپا بوون.