کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆبه‌رت مه‌ردۆخ: ئۆباما ره‌شپێست نييه
K24 - هه‌ولێر
رۆبه‌رت مه‌ردۆخ ئيمپراتۆرى راگه‌ياندنى جيهانى، ئۆباما به سهرۆكێكى ره‌شپێست دانانێت و ده‌ڵێت چى ده‌بوو ئه‌گه‌ر سهرۆكێكى ره‌شپێستى راستهقينهمان ههبووايه؟.
رۆبه‌رت مه‌ردۆخ، ئيمپراتۆرى راگه‌ياندنى جيهان و به‌ره‌گه‌ز ئوسترالى، له تويكێكدا له‌سه‌ر ئه‌كاونتى تايبه‌تى خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر پاڵپشتى له بين كارسۆن، كانديدى كۆمارييه‌كان، بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات و بڵاويكردووه‌ته‌وه: "بن كارسۆن و خێزانه‌كه‌ى زۆر مه‌زنن، چى ده‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى ره‌شپێستى راستهقينهمان ههبووايه و توانيباى به شێوه‌يه‌كى راست و دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌ژاده جياوازهكان بكات".
مهرۆدخ له وتارێكيدا، كه له گۆڤارى نيويۆركدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوتوويه‌تى: "هه‌ست ده‌كه‌ين بێهواييهك له‌نێو پێكهاته نهتهوهييهكاندا هه‌يه له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك ئۆباما".
رۆبه‌رت مه‌ردۆخ، ته‌مه‌نى 84 ساڵهوسهرۆكى ئيمپراتۆرييهتى "نيوز كۆرپۆرهيشن"ى راگه‌ياندنه، خاوه‌نى تۆڕى سكاى، گۆڤاره‌كانى نيويۆك پۆست، وۆڵ ستريت جۆڕناڵه له ئه‌مه‌ريكا، له بريتانياش خاوه‌نى هه‌ردوو رۆژنامه‌ى سه‌ن و تايمزه و به كه‌سايه‌تييه‌ك داده‌نرێت كه خاوه‌ن گه‌وره‌ترين هه‌ژموونه له جيهان.
له ماوه‌ى رابردوودا، رۆبه‌رت مه‌ردۆخ، له نووسينهكانيدا، سه‌رسامى خۆى به بن كارسۆن، نيشانداوه، كه كانديدى كۆمارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايه له هه‌ڵبژاردنى 2016 وڵاته‌كه دا و له‌گه‌ڵ 15 پاڵێوراوى ديكه‌ى حزبه‌كه، پێشبڕكێ له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ده‌كات.
مانگێك به‌ر له ئێستا بن كارسۆن، رايگه‌ياند، كه ناكرێت كه‌سێكى موسڵمان بۆ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا بپاڵێورێت و گوتى: "ئايينى ئيسلام له‌گه‌ڵ ده‌ستوورى ئه‌مه‌ريكادا يه‌كناگرێته‌وه"، ئه‌وه‌ش بووه جێگاى مشتومڕێكى زۆرى ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كان ئه‌مه‌ريكا.