کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا: پلانى ئه‌نجامدانى هێرشى زهمينيمان نييه
ره‌خنه‌ش له ده‌زگا راگه‌ياندنه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، كه سووپاى وڵاته‌كه‌ى به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پلانى هێرشى زه‌مينى نييه له‌نێو خاكى سووريا.
ماريا زاخارۆڤا، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، سه‌ره‌ڕاى گورزه ئاسمانييه‌كانى رووسيا بۆ سه‌ر چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) له سووريا، به‌ڵام هێرشى زه‌مينى ئه‌نجام ناده‌ين، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌يه پلانێكى له‌و جۆره‌ش بێته ئاراوه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8.10.2015)، زاخارۆڤا گوتى: "حه‌ز ده‌كه‌م به هه‌ندێك له ده‌زگا ميدياييهكان رابگهيهنم، به‌تايبه‌تيش سى ئێن ئێن و نيويۆرك تايمز، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌نيازن له سه‌رچاوه‌ى نادياره‌وه هه‌واڵ بگوازنه‌وه، ئه‌وا پێتان ده‌ڵێم به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پلانى له‌و شێوه‌يه له ئارادا نييه و لێدوكانهكانيشمان وه‌كو خۆيان بڵاوبكه‌نه‌وه".
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر لێدوان و هه‌واڵى بێسهرچاوهى له پنتاگۆنه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌ى مۆسكۆش بڵاوبكه‌نه‌وه".
زاخارۆڤا راشيگه‌ياند، كه هه‌ڕه‌شه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) بۆ سه‌ر جيهان، وايكردووه ژينگه‌يه‌كى گونجاو بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ يه‌ك بێنێته ئاراوه و گوتى: "هه‌موو كه‌سێك ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش باش ده‌زانێت و هه‌ست به مه‌ترسييه‌كان ده‌كات".
له درێژه‌ى قسه‌كانيدا، ئه‌و گوته‌بێژه گوتيشى: "ئاستى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش وايكردووه، كه كۆببينهوهو گورزێكى كاريگه‌ر و راسته‌قينه له‌و رێكخراوه توندڕه‌وه بوهشێنين".
زاخارۆڤا ئاماده‌يى هاوكاريكردنى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياند، بۆ شه‌ڕكردن له دژى داعش و گوتى: " ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ر مه‌رجێك بكه‌ين بۆ ئه‌و شه‌ڕه، ئه‌وا ده‌بێت شه‌ڕه‌كه به‌پێى ياسا نێودهوڵهتييهكان بێت".
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، كه رووسيا داوا له‌سه‌رجه‌م وڵاتان ده‌كات كه په‌يوه‌ندييان به داعشه‌وه نييه، بۆ ئه‌وه‌ى هاوشانى يه‌ك به‌ره‌نگارى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و رێكخراوه ببنه‌وه و گوتى: "ئه‌و وڵاتانه‌ى په‌يوه‌ندييان به‌و رێكخراوه تيرۆريستييه‌وه نييه، ياخود هاوكار و هاريكارييان ناكه‌ن، پێويست ناكات له‌هيچ شتێك بترسن".
زياتر گوتيشى: "به پێچه‌وانه‌وه، رووسيا كاره‌كان دابه‌ش ده‌كات، ئامانجيش له‌و كاره‌دا روونه، ئێمه هه‌رگيز نهترساوين، پێويسته هێرشه‌كانى تيرۆريستان دوور بخه‌ينه‌وه و پرۆسه‌ى سياسى چالاكتر بكه‌ينه‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ى له به‌ياننامه‌ى ژنێف له 30 حوزه‌يرانى 2012 هاتووه".