کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نۆيه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان بێ ئه‌نجام كۆتايى هات
كۆبوونەوەی پێنج لایەنەكە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان له سلێمانى بە بێ ئەنجام كۆتایی ھات.
K24 – سلێمانى
كۆبوونەوەی پێنج لایەنەكە لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان له سلێمانى بە بێ ئەنجام كۆتایی ھات.
به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ر پێنج لايه‌نه‌كانى "پارتى، گۆڕان، يه‌كێتى، يه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵى ئيسلامى"، بۆ جارى نۆيه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام كۆتايى هات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9.10.2015) كۆبوونه‌وه‌ى نۆيه‌مى نێوان پێنج لايه‌نه‌كه لە ھۆتێلی شاری جوانی سلێمانى، له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و په‌يامنێرى(K24)يش له شوێنى كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌بوو، هەر پێنج لایەنەکە لە ئێسته‌دا سەرقاڵی نووسینەوەی راگەیێندراوێکی هاوبەشن بۆ ئەنجامی کۆبوونەوەکە، بەپێ زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکە ئەوەی کە لایەنەکانی هێشتووەتەوە و لەسەری رێکنەکەوتوون، دەسەڵاتی تەواوی بەرپرسی باڵای هێزە چەکدارەکانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان داوا دەکات بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بێت و لایەنەکانی دیکەش بەوە رازی نین و دەیانەوێت ئەو دەسەڵاتە بگەڕێندرێتەوە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەگەر هەیە جارێکی دیکە لایەنەکان کۆبوونەوەی دەیەم ئەنجامبدەن، چونکە لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتوون بەڵام ته‌نيا خاڵێک کە لەسەری رێکنەکەوتوون "دەسەڵاتی تەواوی بەرپرسی باڵای هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە".
پێشتر لە کۆبوونەوەی حەوتەمی پێنج لایەنەكه كه رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو (13.9.2015) لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو, تێيدا پارتی سێ پێشنیازی لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمى كوردستان و شێوازی ھەڵبژاردن و بەرپرسیارێتی سەرۆکی ھەرێم لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان داوەتە چوار لايه‌نه‌كه.
فوئاد حسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، لەدوای کۆبوونەوەی حه‌وته‌مى پێنج لایەنەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لایەنەکان تاوتوێی پێشنیازەکان دەکەن و لە کۆبوونەوەی داھاتوودا بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت".
به‌پێى ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، لە كۆبوونەوەی هه‌شته‌مدا ھەرچوار لایەن "گۆڕان و يه‌كێتى و یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی". دوو پێشنيازيان خستووه‌ته به‌رده‌م پارتى ديموكراتى كوردستان كه بريتين له:
پێشنیازی یەكەم: ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو پەرلەمان ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی وەكو خۆی دەمێننەوە.
پێشنیازی دووەم : ئەگەر سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان لەنێو خەڵك ھەڵبژێردرێ، دەسەڵاتەكانی كەم دەبنەوە.
ساڵی 2005، مه‌سعوود بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان وه‌كوو یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرا و له ساڵی 2009 به ده‌نگی خه‌ڵك متمانه‌ى پێبه‌خشرا.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لایه‌ن داوایان ده‌كرد بارزانی دوای ته‌واوبوونی خولی دووه‌م، له پۆسته‌كه‌ی لابچێت، به‌ڵام له ساڵی 2013 بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە 30ی حوزەیرانی هەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی دیكه لە سەرۆکایەتی هەرێم بمێنێتەوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نى شوراى هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، بارزانى له پۆسته‌كه‌یدا تا دوو ساڵی دیكه بمێنێته‌وه.
زياتر له سێ مانگە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە سەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمى كوردستان کێشەیان ھەیە و تا ئێسته نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.