کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
بارزانی: ده‌بێ به‌پێی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووداوه‌كه بكرێ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی به‌په‌له بۆ داموده‌زگه‌كان ده‌نێرێ و داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان لێ ده‌كات.
K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی به‌په‌له بۆ داموده‌زگه‌كان ده‌نێرێ و داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یان لێ ده‌كات.
له ڕێنماییه‌كدا كه مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوا له تێكڕای داموده‌زگه‌كانی هه‌رێمی و ئه‌منی و كارگێڕی و حزبییەكانی هەرێمی كوردستان، ڕێگە نەدەن گرژییەكان پەرە بستێنێت و شوێنەكانی تر بگرێتەوە.
هه‌ر له ڕێنماییه‌كه‌دا كه دوای ڕووداو و خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ هه‌ینی (9.10.2015) له قه‌ڵادزێ، مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دەزگە پەیوەندیدارەكان دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو ڕێگەیەك بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە بگرنە بەر.
بارزانی له ڕێنماییه‌كه‌یدا گوتیشی: "ئەوانەیشی بەرپرسن لەم ڕووداوانە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و خۆیان بەرپرسن لە ئەنجامی كردەوەكانیان".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.