کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رپرسێكی پارتی: له سلێمانی و قه‌لادزێ كێ به‌رپرسیاری گه‌نده‌ڵییه به‌گژ ئه‌ودا بچنه‌وه
پارتی: ئه‌وه‌ی كرا باجی ده‌بێ
K24- ژووری هه‌واڵ
به‌رپرسێكی باڵای پارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه پێویسته خۆپیشانده‌ران به‌گژ ئه‌و شوێنانه‌دا بچنه‌وه كه هۆكاری كه‌میی خزمه‌تگوزارین له ناوچه‌كه‌دا و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ: "هەر دەستدرێژیکردنێک بۆسەر بارەگاکانمانبەبێ باج نابێت".
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتيی كوردستان ئۆباڵی گرژی و ڕووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا به پیلانگێڕی ئه‌و دۆخه ده‌زانێ، ده‌شڵێ: "ته‌نیا ئه‌وان پێیان وایه دۆخه‌كه ئومێدی چاره‌سه‌ری نه‌ماوه".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی، له له‌میانی ڕووماڵیكردنی (K24) بۆ ڕووداوه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ و له وه‌ڵامی هیوا جه‌مال، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه گوتی: "ده‌بێ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و له‌خۆیان بپرسن: ئایا كێ هۆكاری گرفته‌كانه له‌و ناوچانه؟" ناوبراو هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی به‌ڵێنه‌كانی بهێنێته جێ و به‌هاتنی بۆ نێو حكوومه‌ت، هیچ پرۆژه و پلانێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، بۆیه ده‌یه‌وێ ئۆباڵی هه‌موو بخاته سه‌ر پارتی.
دوێنێ هه‌ینی، له ئاكامی ڕووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لایه‌نێكی سیاسی هانی خۆپیشانده‌رانی داوه كه ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه بگۆڕن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی پارتی و ده‌ڵێ: "لەو بارودۆخە هەستیارەى کوردستان هەوڵدان بۆ زیاتر گرژکردنى بارودۆخ و تێکەڵاوکردنى پرس و کێشە لێک جیاوازەکان هیچ گرفت و قەیرانێک چارەناکات جگە لە خزمەتگەیاندن بە دوژمن و ناحەزانى کورد و کوردستان".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هەر دەستدرێژیکردنێکیش بۆسەر بارەگاکانمان و سەروماڵى کادیرانمان بەبێ باج نابێت".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.