کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حاجی كاروان: پێویسته بارزانی براگه‌وره‌یی بنوێنێ و هه‌موو لایه‌ك كۆ بكاته‌وه
"سه‌رپه‌رشیارانی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌من"
K24- هه‌ولێر
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له بارزانی ده‌كات كه وه‌كوو براگه‌وره‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان، له‌سه‌ر مێزێكی گفتوگۆ كۆیان بكاته‌وه و به‌رپرسیارییه‌تی دۆخه‌كه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ چوار كه‌س.
حاجی كاروان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسیارن له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته له كوردستان ڕوو ده‌دات و پێویسته له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆك و سكرتێری حیزبه‌كان كۆببنه‌وه و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو له لێدوانێكدا بۆ (K24) رایگه‌یاند كه پێویسته مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو براگه‌وره‌یه‌ك هه‌موو لاینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میان كۆ بكاته‌وه و به‌په‌له ڕێگه‌چاره بۆ دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه، گویتشی "ناردنی شاندی پارتی بۆ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، ناتوانێ قه‌یرانه‌كان چاره بكات".
حاجی كاروان، پشتگیری مافی خۆپیشانده‌رانی كرد و به‌رپرسیاری ئه‌و دۆخه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌موو حیزبه‌كان "هه‌ر یه‌كه به‌پێی قه‌واره‌ی خۆی" گوتیشی: "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌م باره‌گای هیچ حیزبێك بكرێته ئامانج".
ناوبراو به‌دووری گرت كه هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت، به‌غدا بێت و گوتی: "ئه‌وانه به‌رپرسیارن كه به ئیمزای ئه‌وان گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان كراوه و به‌شی مووچه‌ی لێ ناده‌ن كه بریتین له سه‌رۆكی حكوومه‌ت، جێگره‌كه‌ی، وه‌زیری سامان سرووشتییه‌كان و وه‌زیری دارایی كه له هه‌رسێ حیزبه گه‌وره‌كه پێكهاتوون".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.