کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ريكا سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى له توركيا لاده‌بات
به‌ر له دوو ساڵ ئه‌مه‌ريكا، سيسته‌مه‌كه‌ى له غازى عه‌نتاب دامه‌زراندبوو
K24 – هه‌ولێر
ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى "پاترۆت" هه‌ڵده‌گرێت، كه پێشووتر كه له توركيا دايمهزراندبوو.
ئاژانسى هه‌واڵى "خه‌به‌ر تورك"، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مه‌ريكا سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى له‌نێو خاكى توركيا هه‌ڵده‌گرێت، كه پێشووتر بۆ مه‌به‌ستى به‌رگرى كردنى وڵاته‌كه، له ئه‌گه‌رى هێرشى مووشه‌كى سووريا دايمهزراندبوو.
به گوێره‌ى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015)، بڵاويكردووه‌ته‌وه، به‌ر له دوو ساڵ، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا، سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى "پاتريۆت" له پارێزگاى غازى عه‌نتاب دامه‌زراندبوو له باكوورى كوردستان، كه به دوورى (700 كيلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوورى ئهنكاراى پايته‌خت).
ئاژانسه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا له‌ژێر چاودێرييه‌كى توندى ئه‌منيدا، سيسته‌مه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ئێستاش له‌سه‌ر به‌نده‌ى ئه‌سكه‌نده‌رۆنه، چاوه‌ڕوانى كه‌شتييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بيانگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌مه‌ريكا.
سيسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئاسمانى (پاتريۆت)، سيسته‌مێكى مووشه‌كى زه‌مينى ئاسمانييه، له‌لايه‌ن ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌و راگرتنى هه‌ر هێرشێكى له‌ناكاوى مووشه‌كى به‌كارده‌هێنرێت.