کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پهرلهمانی كوردستان لهسهر خۆپیشاندانهكان کۆدەبێتەوە
ڕاگەیەندراوێکیش بڵاو دەکاتەوە
K24- ژووری هەواڵ
پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێ کە پێویستە لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا، پێویستە هێزە ئەمنییەکان بەشێوازێکی مەدەنی گیانی هاوڵاتیان بپارێزن و بڕیاریشە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدات.
پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەک سەبارەت بە خۆپیشاندان و ڕووداوەکان بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێ کە لەکاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکاندا، پێویستە هێزە ئەمنییەکان بەشێوازێکی مەدەنی گیانی هاوڵاتیان بپارێزن و نابێت لولەی تفەنگەکانیان ڕووبکەنە خۆپیشاندەران. وێڕای هاوسۆزی و پشتیوانیشمان بۆ خۆپیشاندەران، داواکارین بەڕێگەی مەدەنی و دوور لە توندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن و لایەنەکانیش ناچار بکەن بگەنە رێکەوتن.
هەر لەو بەیاننامەیەدا کە ئەمڕۆ شەممە (10.10.2015) بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ (K24) نێردراوە، هاتووە: "ئێمە لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، دوبارە داوا لەلایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی هێندەی تر بارودۆخەکە ئاڵۆز نەبێت و لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە هەستیارەدا واز لە هەندێ لە داواکارییەکانیان بهێنن و کۆتایی بەم بارودۆخە بێنن و هەمو لایەک بە گیانی بەرزی نیشتمانییەوە کار بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی ڕیشەیی و باشکردنی گوزەرانی هاوڵاتیان بکەن".
لهسهر ههمان دۆخ، بڕیارە رۆژی دووشەممە (10.10.2015)، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات.
دوای خۆپیشاندانهكانی رۆژی پێنجشهممهی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی ههینی له ناوچهی پشدهر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئهنجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، بهڵام دواتر ڕێڕهوی خۆپیشاندانهكه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشاندهری دیكهش بە گوللـە بریندار بوون. ئهمڕۆش لهسهر ههمان داوا، له سهیدسادق، بهردهركی سهر (سلێمانی) و چهند شارۆچكهیهكی دیكه، خۆپیشاندان ڕووی دا.