کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حكومه‌ت له توندوتيژييه‌كان نيگه‌رانه
داوا ده‌كات شارستانييانه مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكرێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
حكومەتی ھەرێم نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر كەوتنەوەی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ ڕاگەیاند و داوا له هه‌موو لايه‌ك دەكات شارستانیيانە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخەكەدا بكه‌ن.
لە بارەی خۆپیشاندان و گرژیەكانی دوێنێ كە سێ كوژراو و حەڤدە برینداری لێكەوتەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و لە ناوەڕۆكی ئەو راگەیانراوەدا ھاتوە: له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕێت و له‌گه‌ڵ یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین دوژمنانى مرۆڤایەتى له شه‌ڕێكى قورسدایە.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "به‌داخه‌وه له هه‌ندێ شوێنى هه‌رێمى كوردستان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان، توندوتیژییان لێ دەكه‌وێته‌وه. ھەر لە ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی ھەرێمدا ھاتوە: داوا له هه‌موو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین كه به شێوازێكى ئارام و شارستانیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و هیچ لایه‌كیان نه‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى زیاتر".
حكومه‌تى هه‌رێم له كۆتايى راگهيهنراوهكهدا، داواى له ده‌زگا ئه‌منييه‌كان و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان ده‌كات، ئارامى و سه‌رو ماڵى هاووڵاتيان و دامه‌زراوه حزبى و حكومييه‌كان و بپارێزن و ده‌ڵێت: "داوا له هه‌موو هێزه‌كانى ئاسایش و پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش ده‌كه‌ین كه هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتیان و داموده‌زگا حكوومى و حزبییه‌كان، هه‌روه‌ك داوا له ته‌واوى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و فاكته‌رى ئارامكردنه‌وه بن".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له شارۆچهى قه‌ڵادزێ (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانج پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و هێرشكرايه سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.