کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فراكسيۆنى زه‌رد گۆڕان به تۆمه‌تبار ده‌كات
سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كات
K24 – ژوورى هه‌واڵ
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی گۆڕان بە گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانەکانی قەڵادزێ تۆمەتبار دەکات.
لە ڕاگەیەنراوەكەی فراكسیۆنی فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستاندا هاتووه: "له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ كۆمه‌ڵێك هاونیشتیمانی خۆپیشاندانێكییان رێكخست، به‌ڵام به داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی و په‌لاماری باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی پارتی دیموكراتی كوردستانیاندا و رووداوی نه‌خوازراوی لێكه‌وه‌ته‌وه".
له راگه‌يه‌نراوه‌كه‌دا، فراكسيۆنى زه‌رد، سه‌ره‌خۆشى له قوربانييانى خوپيشاندانه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ ده‌كات و ده‌ڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به كه‌سوكار و بنه‌ماڵه و هاوڕێیانی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له هه‌مانكاتدا ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین".
فراسيۆنى زه‌رد پرسيار له باره‌ى هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاى پارتى ده‌كات و ده‌پرسێت: "ئایە بۆچی ھێرش دەكرێتە سەر بارەگاكانی پارتی، ئایە بە سوتاندنی بارەگای پارتی قەیرانەكان چارەسەر دەبن؟".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له شارۆچه‌ى قه‌ڵادزێ (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانج پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و هێرشكرايه سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.