کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خۆپيشاندانى سلێمانى به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌ڕوات
ئاگر له به‌رده‌م لقى 4ى پارتى ديموكراتى كوردستان كراوه‌ته‌وه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
رژی و ئاڵۆزی له به‌رده‌م ده‌ركی سه‌رای سلێمانی و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌رده‌وامی هه‌یه و به گووته‌ی په‌یامنێری (K24) گرژی و پێكدادان له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان روویداوه و بريندار هه‌يه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (K24) چه‌ند ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان بريندارن و هاووڵاتیهكییش به به‌رد برینداركراوه.
په‌یامنێری (K24) گووتیشی دۆخه‌كه ئاڵۆزه و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر توندوتيژييه‌كى دووربكه‌ونه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانییاریهكانی (K24) پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منییان به ده‌وری باره‌گای لقی چوار پارتی دیموكراتی كوردستان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه‌ی حه‌ڤده‌ی شوبات دووباره نه‌بێته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئاراسته‌ی خۆپێشانده‌ران گۆڕدراوه و له به‌رده‌م لق ئاگر كراوه‌ته‌وه.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له شارۆچهى قه‌ڵادزێ (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانج پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و هێرشكرايه سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا و 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.