کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خۆپيشاندان له سه‌يد سادق به‌رده‌وامه
توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكەی سەید سادق بەردەوامە خۆ پیشاندەران ھەوڵی سوتاندنی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن.
K24 – سه‌يد سادق
توندوتیژی لە خۆپیشاندانەكەی سەید سادق بەردەوامە خۆ پیشاندەران ھەوڵی سوتاندنی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن.
خۆپیشاندان لە قەزای سەید سادق بەردەوامە ژمارەی بریندارانیش لە خۆپیشاندەران و لایەنگرانی پارتی گه‌يشتووه‌ته 17كەس تا دێت خۆپیشاندانەكە فراوان دەبێت ھەوڵی توندوتیژی زیاتریش دەدرێت بە جۆرێك خۆپیشاندەران دەیانەوێ ناوچەی پارتی بسوتێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه(10.10.2015) له قه‌زاى سه‌يد سادقى سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپيشاندانێكيان ئه‌نجامدا كه په‌يامنێرى (K24) له شوێنى رووماڵى ده‌كرد، له خۆپيشاندانه‌كه هه‌وڵى توندوتيژى ده‌درێت به‌جۆرێك خۆپيشانده‌ران ده‌يانه‌وێ ناوچه‌ى پارتى له‌و قه‌زايه‌دا بسوتێنن، به‌ڵام لایەنگرانی پارتی بەرگری لە بارەگای حزبەكەیان دەكەن.
فازل بەشارەتی بەرپرسی لقی 12پارتی بۆ (K24) گوتى: "به‌هۆى به‌ردبارانى خۆپيشانده‌رانه‌وه 17 كاديرمان برينداربووه، به‌ڵام پاسەوانانی بارەگاكانمان بە ھێمنی مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكەن".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.