کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
خۆپیشاندان لە سلێمانی ده‌ستی پێ كرده‌وه
به‌رپرسی لقی پارتی له سلێمانی: مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانمان هه‌یه
K24- ژووری هەواڵ
له سلێمانی له چه‌ند شوێنێكه‌وه خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كردووه و لقی چواری پارتیش به هێزی ئه‌منی ته‌ندراوه و به‌رپرسی لقه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه مه‌ترسی له‌سه‌ر كادیرانی باره‌گاكه‌ی هه‌یه و ئامانجێكی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه بمانترسێنن.
له به‌رده‌ركی سه‌را و شه‌قامی مه‌وله‌وی خۆپیشاندان ده‌ستی پێ كرده‌وه و به‌رده‌م لقی چواری پارتیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ته‌نراوه تاوه‌كوو ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه نه‌گاته لقه‌كه. په‌یامنێری (K24)یش کە لەبەردەم لقی چوار ئاماژە بەوە دەکا کە پشتێنەی ئەمنی بە چواردەوری لقەکەدا دروستكردووە.
ئەمڕۆ شەممە (10.10.2015)، خۆپیشاندانه‌كان له سلێمانی و سه‌یدسادق ده‌ستی پێ كرده‌وه و له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كان، به‌رده‌م لقی پارتی چۆڵ بوو، بۆیه سەعید پشدەری، بەرپرسی لقی 4 پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه مەترسییەکی زۆر لەسەر بارەگهكانی پارتی لەو سنوورە هەیە و ئامانجی خۆپیشاندەران گۆڕاوە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی. گوتیشی: "ئێسته له ئاماده‌باشیداین و داوامان له لایه‌نی ئه‌منی كردووه كه بارهگهكانمان بپارێزن".
دوێنێ هه‌ینی، له ئاكامی ڕووداوه‌كانی قه‌ڵادزێ، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتیی كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه لایه‌نێكی سیاسی هانی خۆپیشانده‌رانی داوه كه ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه بگۆڕن بۆ سه‌ر ناوچه‌ی پارتی و ده‌ڵێ: "لەو بارودۆخە هەستیارەى کوردستان هەوڵدان بۆ زیاتر گرژکردنى بارودۆخ و تێکەڵاوکردنى پرس و کێشە لێک جیاوازەکان هیچ گرفت و قەیرانێک چارەناکات جگە لە خزمەتگەیاندن بە دوژمن و ناحەزانى کورد و کوردستان".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "هەر دەستدرێژیکردنێکیش بۆسەر بارەگاکانمان و سەروماڵى کادیرانمان بەبێ باج نابێت".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون. ئه‌مڕۆش له سلێمانی و سه‌ید سادق، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن.