کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێزه ئه‌منييه‌كان پشتێنه‌ى ئه‌منييان له ده‌ورى لقى 4 دروست كردووه
K24 – ژوورى هه‌واڵ
له نێو خۆپێشانده‌رانه‌وه ته‌قه به‌ره‌و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت و گووتیشی خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان چوار ده‌وری باره‌گاكه‌یان داوه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرى (K24) له سلێمانى، له‌و دۆخه‌ی ئێستادا ته‌واوی راگه‌یاندنه‌كان كراونه‌ته ئامانج و خۆپيشانده‌ران نايانه‌وێت هيچ ده‌زگايه‌كى راگه‌ياندن رووماڵى خۆپيشاندانه‌كه بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، كه له نێو خۆپێشانده‌رانه‌وه ته‌قه له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت و خۆپێشانده‌ران ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان چوار ده‌وری باره‌گاكه‌یان داوه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه خۆپيشانده‌ران هێرشييان كرده سه‌ر نووسينگه‌ى كه‌ناڵى رووداو له سلێمانى و نووسينگه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌يان به‌ردباران كرد.
هه‌فته‌ى رابردوو، له به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌كانييان، به‌شێك له مامۆستايانى شارى سلێمانى خۆپيشاندانێكى هێمنانه‌يان ئه‌نجامدا، مامۆستايان رايانگه‌ياند، كه خۆپيشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ڵێنى پێدانى مووچه‌ى سێ مانگى رابردوويان پێ ده‌دات.
دوێنێ هه‌ينى، له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ خۆپيشاندانێك ئه‌نجامدرا و دواتر ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كه بۆ لاى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان گۆڕا و له ئه‌نجامدا توندوتيژى لێكه‌وته‌وه، به‌هۆيه‌وه 3 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.