کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
قه‌ڵادزێ.. خۆپیشانده‌ران ئاڵای حیزبه‌كان داده‌گرن
ئه‌وه‌ی داینه‌گرێ ده‌سووتێندرێ
K24- قه‌ڵادزێ
خۆپیشانده‌رانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ره‌و هێوربووهنهوه ده‌چن، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ن هه‌موو حیزبه‌كان ئاڵاكانیان له‌سه‌ر باره‌گه‌كانیان داگرن.
له به‌رده‌وامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قه‌ڵادزێدا، ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران داوایان له هه‌موو حیزبه‌كان كردووه كه ئاڵای سه‌ر باره‌گه‌كانیان دابگرن ئه‌گه‌رنا هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌یانسووتێنن. باره‌گه‌ی مه‌كۆی گۆڕان، یه‌كێتی نیشتمانی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئاڵاكانیان داگرتووه.
باره‌گه‌ی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان، دوای هێرشی خۆپیشانده‌ران، داگیرا و كه‌مێك به‌ر له ئێسته‌ش خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌یه‌رده‌م باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ردا و ئاڵاكه‌یان داگرت.
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون. ئه‌مڕۆش له سلێمانی و سه‌ید سادق، خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن.