کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حدك له ره‌وشى شاره‌كانى باشوورى كوردستان نيگه‌رانه
جێگرى سكرتێرى گشتى ح. د. ك داوا له خۆپيشانده‌ران ده‌كات، داخوازييهكانيان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه بخه‌نه‌ڕوو.
K24 – رۆژهه‌ڵاتى كوردستان
جێگرى سكرتێرى گشتى ح. د. ك داوا له خۆپيشانده‌ران ده‌كات، داخوازييهكانيان به شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه بخه‌نه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، حيزبى ديموكراتى كوردستان ئێران (حدك) نگيهرانى خۆى له ره‌وشى ئێستاى باشوورى كوردستان ده‌ربڕى و داوایكرد كە ھەموو لایەنەكان كەسایەتی و شكۆی ھەرێمی كوردستان لە بەرچاو بیرورای گشتی بپارێزن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) حەسەن شەرەفی، جێگری سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به (K24) گوت: "دەستی دەرەكی لەھەوڵی بەلارێدا بردنی ئاراستەی خۆپیشاندانەكانن، بەھەموو لایەكەوە نابێت رێگە بە دەستێوەردانی نەیارانی كورد لە ھەرێمی كوردستاندا بدەین".
ئاماژەی به‌وه‌شدا: "خۆپیشاندان و دەربڕینی نارەزایی مافی ھەموو ھاووڵاتییەكە بەڵام بە شێوازێك كە ئەمنییەت و ئارامی ھەرێمی كوردستان نەكەوێتە مەترسییەوە".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.