کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌كه‌كه ئاگربه‌ست راده‌گه‌يه‌نێت
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ده‌په له كه‌شێكى ئارام به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكات
K24 – هه‌ولێر
باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌يه‌ك بۆ ئه‌و داواكارييانه‌ى ئاراسته‌يان ده‌كرێت، ئاگر به‌ستى يه‌كلايه‌نه له‌گه‌ڵ توركيا راده‌گه‌يه‌نن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان، كۆما جڤاكێن كوردستان (KCK)، ئاماده‌يى خۆيان بۆ راگه‌ياندنى ئاگر به‌ست نيشاندا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، ئاماژه به دۆخى باكوورى كوردستان كراوه‌و تێيدا هاتووه، كه مه‌به‌ست له راگه‌ياندن ئاگربه‌ست، هاوكاريكردنى پارتى ديموكراتى گه‌لانه (HDP)، بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌يه‌كى ئارام به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى توركيادا بكات.
له بهياننامهكهشدا هاتووه، ئه‌گه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕ له ئارادايه، ئه‌گه‌ر سوپاى توركيا، ده‌ست له هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگيركردنى چالاكانى مافى كوردان له باكوور هه‌ڵنه‌گرێت.
له هه‌ڵبژاردنى رابردووى، كه له حوزه‌يرانى 2015 دا به‌ڕێوه‌چوو، پارتى ديموكراتى گه‌لان (HDP) توانى 13%ى ده‌نگه‌كانى توركيا به‌ده‌ست بهێنێت و 80 كورسى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه، مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانرا حكومه‌تێكى هاوپه‌يمانى پێكبهێنرێت، بڕياردرا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له وڵاته‌كه دوورباره ئه‌نجام بدرێته‌وه.