کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باره‌گايه‌كى پارتى له قه‌ڵادزێ دووجار ده‌سووتێنرێت
خۆپيشانده‌ران رێگايان به تيمه‌كانى راگه‌ياندن نه‌داوه
K24 – هه‌ولێر
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست په‌يامنێرى (K24) كه‌وتووه، نيو كاتژمێر به‌ر له ئێستا، باره‌گاى ديكه‌ى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، له قه‌ڵادزێ سووتێنرا.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، خۆپيشانده‌ران به به‌رچاوى هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه، تابلۆى پارتييان له باره‌گايه‌كه هێنراوه‌ته‌وه خواره‌وه و ئاگرييان له باره‌گاكه به‌رداوه.
ئه‌مه‌ش بووه دووه‌مين باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى كه ئه‌مڕۆ له قه‌ڵادزێ ده‌سووتێنرێت، هه‌روه‌ها باره‌گاى ناوچه‌ى راپه‌ڕينى پارتى، بۆ دووه‌مينجار له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه سووتێنرا.
له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه، رێگرى له تيمى كه‌ناڵى (K24) كراوه.
به‌هۆى قه‌يرانى دارايى و دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌شێك له مامۆستايانى شارى سلێمانى، بايكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندنيان كرد و ده‌ستييان به مانگرتن كرد.
مامۆستايانيش رايانگه‌ياند تا حكومه‌تى به‌ڵێن نه‌دات مووچه‌ى سێ مانگ دابه‌ش بكات، ناچينه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن، دواتريش خۆپيشاندان له هه‌ريه‌ك له شارۆچكه‌كانى، قه‌ڵادزێ، رانيه، كه‌لار، سه‌يد و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستىپێكرد، تا ئێستا به‌و هۆيه‌وه 3 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا و نزيكه‌ى 30 كه‌سيش له هێزه ئه‌منييه‌كان و خۆپيشانده‌ران برينداربوون.