کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فوئاد مه‌عسوم: رووداوه‌كه‌ى قه‌ڵادزێ زه‌نگێكى ترسناكه
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزى و گرژييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك كۆمارى عێراق داوا ده‌كات هه‌رچى زووتره ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه هێور بكرێته‌وه.
K24 – ھەولێر
سه‌باره‌ت به ئاڵۆزى و گرژييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك كۆمارى عێراق داوا ده‌كات هه‌رچى زووتره ئه‌و دۆخه ئاڵۆزه هێور بكرێته‌وه.
دواى خۆپيشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و قه‌زاكانى قه‌ڵادزێ و سه‌يد سادق و كه‌وتنه‌وه‌ى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان خۆپيشانده‌ران و هێزه ئه‌منييه‌كان، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردهوهو تێيدا داوا له حكوومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانى ئاساییشی وڵات ده‌كات كه به ئه‌ركى خۆيان هه‌ڵسن و ژیانی هاووڵاتیان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، به‌ياننامه‌يه‌كى سه‌باره‌ت به دۆخى ئێسته‌ى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردهوهتێيدا هاتووه: "رووداوی دوێنێ ئێواره‌ی قه‌ڵادزێ، زه‌نگێكی ترسناكه، بێگومان ده‌ستورو یاسا، رێگا و ده‌رفه‌تی بۆ خۆپیشاندانێكی ئارام و هێمن فه‌راهه‌م كردووه، به‌ڵام به مه‌رجێك شێوه و ئاراسته‌ی توندوتیژی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ، چونكه په‌لاماری ده‌زگاكانی حكوومه‌ت‌و موڵكی گشتی‌و باره‌گاكانی حزبه سیاسییه‌كان دیارده‌یه‌كی ناشارستانیانه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركی حكوومه‌ت‌و ده‌زگا پهیوهنددارهكانه ئاساییشی وڵات‌و ژیانی هاووڵاتیان، به تایبه‌تیش له شاره‌كاندا، بپارێزن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: "كوردستان دوو قه‌یرانی به‌رچاو هه‌یه، قه‌یرانێكی سیاسی یاسایی كه په‌یوه‌سته به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ك قه‌یرانێكی دیكه‌ی ئابووری دژوار هه‌یه كه به‌رۆكی حكوومه‌ت‌و خه‌ڵكی گرتووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا مه‌ترسییه‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌خۆی له‌سه‌ر عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، بۆیه له‌م كاته هه‌ستیاره و به ئامانجی پاراستنی زیاتری ئارامی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ كۆششه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕو هه‌موو هه‌وڵێك بدرێ بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه له لایه‌ك‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش له لایه‌كی ديكه‌وه".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.