کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئێران په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل درێژ ده‌كا
كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریكا و ئیسراییل بە ھۆكاری كوژرانی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران تۆمەتبار دەكات.
K24- ژوورى هه‌واڵ
كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمریكا و ئیسراییل بە ھۆكاری كوژرانی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران تۆمەتبار دەكات.
له ئپۆراسيۆنێكى نزيك بنكه‌ى سه‌رباز حه‌له‌ب له سووريا، جێگرى فه‌رمانده‌يه‌كى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران كوژرا و كۆمارى ئيسلامى ئێرانيش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل درێژ ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
رۆژى پێنجشه‌ممه (8.10.2015)ماڵپه‌رى "ئه‌لجه‌زيره" بڵاويكرده‌وه، حوسێن هه‌مه‌دانى، جێگرى فه‌رمانده‌ى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران، لە ئۆپراسیۆنێكدا لە نزیك بنكەیەكی سەربازی حەلەب لە سووریا كوژرا و به‌رپرسانى ئێرانيش په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ هه‌ريه‌كه له ئه‌مه‌ريكا و ئيسرائيل درێژ ده‌كه‌ن كه گوايه ده‌ستيان هه‌بووه له كوشتنى ئه‌و فه‌رمانده‌يه.
ئەگەرچی ئێران لەبارەی چۆنییەتی كوژرانی ئەو فەرماندەیە، زانیارییەكی ئەوتۆی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه بەڵام، رێكخراوی چاودێرانی مافی مرۆڤ دەڵێن: "لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە دەورووبەری شاری حەلەب لە باكووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی ئەو بنكە سەربازییەی وەئەستۆ بووە" .
حوسێن ھەمەدانی، یەكێك لە راوێژكارانی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران و جێگری فەرماندەی گشتیی پاسداران بووە، لەسەرەتای سەرھەڵدانی شۆڕشی گەلان لە ئێران و دەستپێكی نائارامییەكان لە رۆژھەڵاتی كوردستان، یەكێك لە دامەزرێنەرانی سوپا لە كوردستان بوو .
لە ساڵی 2011ەشەوە بە ھۆی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران كەوتە لیستی رەش و گەمارۆكانی یەكێتی ئەورووپاوە.
دوای چوار ساڵ له شەڕى ناوخۆى سووریا، ئێران بەردەوام رەتیدەكاتەوە كە ھیچ ھێزێكی سەربازی وڵاتەكەی لە سووریا بوونی ھەبێت، بە كوژرانی حوسێن ھەمەدانی، ئەمە پێنجەمین فەرماندەی ئێرانییە كە لە شەڕی سووریا دەكوژرێت.