ئێران.. مامۆستايانى قوتابخانه‌ى شاره‌كان خۆپيشاندان ده‌كه‌ن

مامۆستایانی قوتابخانە لە شارەکانی ئێران، جارێکی دیکە لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان کۆبوونەوە و داوای باش بوونی دۆخی ژیانی مامۆستایان و لاچوونی هەڕەشە و دۆخی ئەمنی لەسەر قوتابخانەکانیان کرد.

ئێران.. مامۆستايانى قوتابخانه‌ى شاره‌كان خۆپيشاندان ده‌كه‌ن
ئێران.. مامۆستايانى قوتابخانه‌ى شاره‌كان خۆپيشاندان ده‌كه‌ن

K24- ژوورى هه‌واڵ

مامۆستایانی قوتابخانە لە شارەکانی ئێران، جارێکی دیکە لەبەردەم ئیدارەی پەروەردەی شارەکانیان کۆبوونەوە و داوای باش بوونی دۆخی ژیانی مامۆستایان و لاچوونی هەڕەشە و دۆخی ئەمنی لەسەر قوتابخانەکانیان کرد.

به‌پىێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه‌، ئەو خۆپێشاندانانە کە بە خۆپیشاندانی بێدەنگی ناسراون چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌.

خۆ پێشاندانی ئەم جارەی مامۆستایانی ئێران، كە لەسەر داوای ريكخراوی پیشەیی مامۆستایان بەڕێوەچوو، جگە لە داواکردنی مافە پیشەییەکانیان، داخوازییەکی دیکەشی تێدا خرایە ڕوو كه‌ بريتييه‌ له‌ کۆتایی بە دۆخی ئەمنی بهێنن و مامۆستایانی بەند کراو ئازاد بکەن.

خۆپێشاندانی مامۆستایانی ئێران، زستانی پێشوو بۆ داواکردنی مافە پیشەییەکانیان و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانیان دەستی پێ کرد و سەرەڕای دەستبەسەر کرانی دەیان کەس، مامۆستایان هەر بەردەوامن لە داوا کردەنی مافەکانیان.

خۆپيشاندانى مامۆستایان، بەھار و هاوینی ئەمساڵ زیاتر لە 25 شاری ئێرانی گرتەوە، له‌و خۆپێشاندانانەدا زیاتر لە 200 مامۆستا دەستبەسەر کران کە تاوه‌كوو ئێسته‌ش ژمارەیەک لەو مامۆستایانە لە بەندیخانەن.

لە دواى سێ مانگ و لە کاتێکدا کە دوو هەفتە بەسەر کرانەوەی قوتابخانەکاندا تێپەڕیوە، جارێکی دیکە مامۆستایان لە چەندان شاری ئێران لە پێش ئیدارەی پەروەردەی شارەکانی خۆیان کۆ بوونەوە، ئەو خۆپێشاندانانە چوار شاری کرماشان، سنە، مەریوان و سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە.

مامۆستایان جگە لە دەربڕینی ناڕەزایی بەرانبەر بە فەرامۆشکردنی خانەنشینان، ناکارامەیی ئیدارەی پەروەردە، هەڵاواردن لە نێوان مامۆستایان و فەرمانبەرانی دیکە دا و کەم بوونی مووچەی مامۆستایان، خوازیاری ئەوە بوون دەزگا ئەمنییەکان کۆتایی بە هەڕەشەکردن لە مامۆستایان و رێکخراوەکەیان بێنن و مامۆستایانی زیندانی کراویش كە لە خۆپێشاندانەکانی پێشوو دا زیندانی کراون ئازاد بکرێن.