کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ى.م.ك: داوا له مامۆستايان ده‌كه‌ين به‌شدارى هيچ خۆپيشاندانێك نه‌كه‌ن
يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان- لقى سلێمانى، به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوا له سه‌رجه‌م مامۆستايان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژيان و مووچه‌ى خه‌ڵك تێكه‌ڵ به ململانێى سياسى نه‌كرێ، به‌شدارى خۆپيشاندان نه‌كه‌ن.
K24 – سلێمانى
يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان- لقى سلێمانى، به‌ياننامه‌يه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوا له سه‌رجه‌م مامۆستايان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى ژيان و مووچه‌ى خه‌ڵك تێكه‌ڵ به ململانێى سياسى نه‌كرێ، به‌شدارى خۆپيشاندان نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) دواى كه‌وتنه‌وه‌ى توندوتيژى له خۆپيشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى و قه‌زاكانى قه‌ڵادزێ و سه‌يد سادق، يه‌كێتى مامۆستايانى كوردستان لقى سلێمانى(ى.م.ك)، به‌ياننامه‌يه‌كيان بڵاوكرده‌وه كه كۆپيه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، تيێدا هاتووه: "به‌مه‌به‌ستى هه‌ستكردن به به‌رپرسياريه‌تى نيشتمانى و بۆ ئه‌وه‌ى بژێوى و مووچه‌ى خه‌ڵك چيتر تێكه‌ڵاو به ململانێى سياسى نه‌كرێت، له ئێسته‌دا داوكارين له مامۆستايان به‌رده‌وام بن له بايكۆتكردن له ناوه‌نده‌كانى خوێندن تا ئه‌و رۆژه‌ى مووچه‌ى مانگى ته‌مووز دابه‌ش ده‌كرێت و هيواردارين مامۆستايانى به‌رێز به‌شدار هيچ جۆره كۆبوونه‌وه‌و ناڕه‌زايى و خۆپيشاندانێك نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه به ئاراسته‌يه‌كى خراپ‌دا نه‌بردرێت".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "داوا له‌حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ين به‌شێوه‌يه‌كى فه‌رمى به زووترين كات بێنه سه‌ر خه‌ت وه‌ڵامێكى روون و ئاشكراى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايان بده‌نه‌وه به‌دياريكردنى كاتێك بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى ديكه به شيوه‌يه‌ك تا كۆتايى ساڵى 2015 رێكبخرێته‌وه و دوانه‌كه‌وتنى مووچه له‌مانگه‌كانى داهاتوو به پێچه‌وانه‌وه له كاتى جێبه‌جێ نه‌كردنى داواكارييه‌كه‌مان، هه‌ڵوێستى مه‌ده‌نى ديكه‌مان ده‌بێت".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قى به‌ياننامه‌كه‌يه:
