سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له گوێڕ تێكشكێنرا
شه‌هيدێك له ريزى پێشمه‌رگه‌دا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری گوێڕ هێرشیانكرد و هێزی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ڵامیان دانه‌وه و شكستیان به هێرشه‌كه هێنا.
به‌رپرسانی پێشمه‌رگه ڕایانگه‌یاندووه كه پێشمه‌رگه زیانی زۆریان به‌ر داعش گه‌یاندووه و ئاماری زیانه‌كانی داعش نه‌زانراوه.
به گوێره‌ی زانيارييهكانىيش شه‌هيدێك له ريزى هێزى پێشمه‌رگه‌دا هه‌يه.
ئێستاش بارودۆخى ناوچه‌كه هێوربووه‌ته‌وه و چه‌كدارانى داعشيش پاشه‌كشێيان كردووه.