کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى: ئێمه باجى باسكردنى سه‌ربه‌خۆيى ده‌ده‌ين
پارتى دوورتر ده‌ڕوانێت
K24 – ژوورى هه‌واڵ
ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، پارتى باجى هه‌وڵه‌كانى ده‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆيى و هه‌ڕه‌شه‌كانى ناوخۆش له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كييه‌كان گه‌وره‌تره.
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان، به (K24) راگه‌ياند، سووتاندنى باره‌گاكانمان له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و گه‌رميان، له پاى باسكردنى سه‌ربه‌خۆييه، چه‌نده پارتى باسى سه‌ربه‌خۆيى بكات، باجى زياتر ده‌دات و ئاماده‌شه بيدات.
عه‌ونى گوتيشى: "چه‌ند باسى سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ين، هێنده هه‌ڕه‌شه‌كان زياتر ده‌بن له‌سه‌ر پارتى، هه‌ڕه‌شه ناوخۆييه‌كانيش زۆر له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كييه‌كان گه‌وره‌ترن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى، له به‌رانبه‌ر په‌لاماردانى باره‌گاكانييان له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه رايگه‌ياند، گۆڕان، يه‌كێتى و كۆمه‌ڵ به‌رپرسيارێتى ئه‌خلاقييان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا بۆ (K24) گوتيشى: "داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌م، نه‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ى گۆڕان، پارتيش ناچێته گه‌مه‌يه‌ك نه‌توانێت لێى ده‌ربچێت".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "دوورتر ده‌ڕوانين، سووتانى باره‌گا كاريگه‌رى له‌سه‌ر كارى ئێمه نابێت، ئێمه پێمان ناخۆشه كوڕى هه‌ژار به كوشتن بده‌ن، كه پێشووتر كردوويانه".
له كۆتايى لێدوانه‌كه‌يدا، عه‌لى عه‌ونى، ئاماژه‌ى به شارى سلێمانى كرد و گوتى: "سلێمانى شارێكى رۆشنبيرييه، به‌رده‌وام خه‌ڵكى كوردپه‌روه‌ر و نيشتمانپه‌روه‌رى به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌و تێكده‌ر و ئاژاوه‌چييانه ته‌عبير له خه‌ڵكى سلێمانى ناكه‌ن".