کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
پارتى: نه‌وشێروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به‌رپرسى يه‌كه‌من
خۆپيشاندانه‌كان پێشوه‌خته پلانيان بۆ داڕ‌ێژرابوو
K24 – ھەولێر
پارتى ديموكراتى كوردستان، راگهياندراوێكى بڵاوكرده‌وه، نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و كاره تێكده‌رانه داده‌نێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخى ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، پێنجوێن و قه‌ڵادزێ، مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه تێيدا ئاماژه به خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌مڕۆ پلانيان بۆ داڕ‌ێژرابوو و خۆڕسك نه‌بوون، به‌ڵكو پێچشوهخته ئاماده‌سازى بۆ كرابوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له ئه‌ندام و كادیرانى ده‌كات كه هیچ په‌رچه‌كردارێك نیشان نه‌ده‌ن و هێمنى شار‌و شارۆچكه‌كان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه(10.10.2015) مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه تێدا هاتووه: "خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك نه‌بوون، به‌ڵكو پێشوه‌خته پلان بۆداڕێژراوبوون بۆ تێكدانى بارودۆخ و په‌لاماردانى باره‌گاكانمان، له‌كاتێكدا پارتیمان به‌هه‌موو هێز و تواناوه خه‌ریكى به‌رگریكردنه له كوردستان له به‌رانبه‌ر تیرۆرستانى داعش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: "ئێمه نه‌وشیروان مسته‌فا و داروده‌سته‌كه‌ى به به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و كاره تێكده‌رانه و ئاڵۆزى دروستكردنه ده‌زانین و وه‌ڵامى گونجاومان ده‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت پیلانگێڕان باجى ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌یان بده‌ن و داموده‌زگاكانى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانین له‌پاراستنى باره‌گاكانمان".
روونيشى كردووه‌ته‌وه: "داوا له ئه‌ندام و كادیران و جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى پارتیمان ده‌كه‌ین كه هیچ په‌رچه‌كردارێك نیشان نه‌ده‌ن و هێمنى شار‌و شارۆچكه‌كان بپارێزن و، وه‌كو هه‌میشه به‌رپرسیارانه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه ره‌فتاربكه‌ن".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون