کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى له كه‌لار ده‌سووتێ
له‌دواى سووتانى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى له قه‌زاكانى قه‌ڵادزێ و سه‌يد سادق، له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه، به هه‌مان شێوه ناوچه‌ى پارتى له كه‌لاريش سووتێنرا.
K24 – كه‌لار
له‌دواى سووتانى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى له قه‌زاكانى قه‌ڵادزێ و سه‌يد سادق، له‌لايه‌ن خۆپيشانده‌رانه‌وه، به هه‌مان شێوه ناوچه‌ى پارتى له كه‌لاريش سووتێنرا.
به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى له كه‌لار رايده‌گه‌ينێ كه باره‌گاى پارتى له‌و شاره‌دا سووتێنراو له ئاكامدا 9 له كاديرانى پارتى برينداربوون و تا ئێسته‌ش دۆخى ئه‌و شاره ناجێگيره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان له كه‌لار، به (K24) گوت: "ره‌وشى كه‌لار زۆر له‌بارێكى خراپدايه، باره‌گاكه‌مان به‌ته‌واوى سووتێنراوه‌و 9 له كاديرانى پارتى به‌سه‌ختى برينداربوون، هێزه ئه‌منييه‌كان هيچ هاوكارييه‌كى ئه‌وتۆيان ئێمه‌يان نه‌كرد بۆ پاراستنمانى بارگاكه‌مان و هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كيشمان به‌رانبه‌ر خۆپيشانده‌ران ئه‌نجام نه‌داوه".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.