کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مان له په‌لاماردانى باره‌گاكانى پارتى ده‌كۆڵێته‌وه
له‌مباره‌يه‌وه راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن
K24 – ژوورى هه‌واڵ
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه لیژنه‌كه‌یان له خۆپێشاندانه‌كان و په‌لاماردانی ناوچه‌كانی پارتی ده‌كۆڵێته‌وه.
نازم كه‌بیر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10.10.2015) رایگه‌یاند كه لیژنه‌كه‌یان ده‌ست به‌كارده‌بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له رووداوه‌كان و په‌لاماردانی باره‌گا حزبییه‌كان.
لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مان ده‌شڵێت كه خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپێشاندان بكات، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت، كه بۆچی ڕێگه‌یان داوه،ڕه‌وشه‌كه بگاته ئه‌و ئاسته.
هاوكات له هه‌مبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ش، لیژنه‌كه ڕاپۆرتێك ئاماده‌ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
دوێنێ هه‌ينى، له شارۆچكه‌ى قه‌ڵادزێ خۆپيشاندانێك ئه‌نجامدرا و دواتر ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كه بۆ لاى باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان گۆڕا و له ئه‌نجامدا توندوتيژى لێكه‌وته‌وه، به‌هۆيه‌وه 3 كه‌س گيانييان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه‌ش برينداربوون.