کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ميدياكانى كوردستان ئاگه‌دار ده‌كرێنه‌وه
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردسان، سه‌رجه‌م ميدياكانى هه‌رێمى كوردستان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه كه به ئه‌ركى پيشه‌يى خۆيان هه‌ڵسن و ببن به فاكته‌رێك بۆ ئاشتی و ئارامی نه‌وه‌ك تێكدان و ئاڵۆزی.
K24 – ھەولێر
وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردسان، سه‌رجه‌م ميدياكانى هه‌رێمى كوردستان ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه كه به ئه‌ركى پيشه‌يى خۆيان هه‌ڵسن و ببن به فاكته‌رێك بۆ ئاشتی و ئارامی نه‌وه‌ك تێكدان و ئاڵۆزی.
سه‌باره‌ت به دۆخى ئێسته‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ميدياكان، وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى رايده‌گه‌يه‌نێ كه باری نائاسایی و پشێوی له هه‌ندێك ده‌ڤه‌ر و شار‌و شارۆچكه‌دا هاتووه‌ته كایه‌وه كه مخابن میدیاكانی كوردستان به‌گشتی رۆڵێكی خراپیان هه‌بوو و هه‌یه له‌هاندان بۆ په‌ره‌سه‌ندنی باری پشێوی و توندوتیژی و گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆنیشاندانه مه‌ده‌نیه‌كان، داوكاره ناسنامه‌ى ئه‌ركى خۆيان ون نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه(10.10.2015) وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى و لاوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاگه‌دارييه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه كۆپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، تێيدا هاتووه: "له هۆبه‌ى مۆنيته‌رينگى به‌شى ياسايى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى راگه‌ياندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌وردى چاودێرى ئه‌م ره‌وشه خراپه‌ى ميدياكان ده‌كه‌ين و سه‌رپێچيه‌كان لاى خۆمان تۆمار ده‌كه‌ين، به‌ڵام له‌بارى ئێسته‌دا هيچ هه‌ڵسوكه‌وتێكى ياسايى به‌رانبه‌ر ميدياكان ناگرينه‌به‌ر، چونكه زۆربه‌ى ئه‌و ميديايانه يان ئۆرگانى لايه‌نه سياسييه‌كانن ياخود ميدياى سێبه‌رى حزبه‌كان و ئێمه ئۆرگانێكى حوكمين و كارى ئێمه نييه له‌ململانێى سياسييه‌كاندا هاوبه‌ش و به‌شداربين".
هه‌ر له‌و راگه‌يه‌ندراوه‌دا هاتووه: "داواكارين له‌گشت ميدياكان كه ئه‌ركى پيشه‌ى خۆيان ون نه‌كه‌ن و و نه‌بن به‌لايه‌نى هانده‌ر بۆ توندوتيژى و پشێوى به‌لكو ته‌نيا وه‌كوو ميديايه‌ك به‌شيوه‌يه‌كى به‌رپرسانه و پيشه‌وه‌ريانه رووداوه‌كان رووماڵ بكه‌ن و ببن به فاكته‌رێك بۆ ئاشتى و ئارامى نه‌وه‌ك تێكدان و ئاڵۆزى".
دوای خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له شاری سلێمانی، دوێنی هه‌ینی له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا كه ئامانجی پێدانی مووچه بوو، به‌ڵام دواتر رێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يه:
