کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له هه‌ولێر: هیوادارین ئارامی پایته‌خت بگاته شاره‌كانی دیكه‌ش
"هێزه‌كانی ئاسایش كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون"
K24- هەولێر
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه هیچ دیارده‌یه‌ك بۆ سه‌ر مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان نه‌بینراوه و هیوای خواست ئه‌و ڕه‌وشه بگاته شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش.
ڕزگار عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپه‌رسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی ئه‌و حیزبه ڕایگه‌یاند كه ئه‌ركی پاراستنی باره‌گاكانی پارتی له‌و ناوچانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی لێیه، له‌سه‌ر یه‌كێتییه، بۆیه پارتی مافی خۆیه‌تی له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك گله‌یی له یه‌كێتی بكات، گوتیشی: "ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه خۆپیشاندان كراوه، هه‌وڵی هێرش بۆسه‌ر باره‌گاكانی پارتی دراوه، به‌ڵام ته‌نیا له چوار شوێن هێزه‌كانی ئاسایش نه‌یتوانیوه هه‌وڵه‌كان پوچه‌ڵ بكاته‌وه، له شوێنه‌كانی دیكه، به‌ته‌واوی پارێزراوه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "ته‌نانه‌ت له یه‌كێ له ناوچه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش بریندار كراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (K24)، وێڕای پشتیگری ماف و داوای خۆپیشاندەران، دژی هەموو توندوتیژییەک وەستایەوە و گوتی: "تێناگەم ناوچەیەکی پارتی لە کەلار چی بەدەستە تاوەکوو خۆپیشاندەر ڕووەو ئەو بارەگایە بڕوات؟.
ناوبراو پێشنیازی کرد بۆ چارەسەری قەیرانەکان، کەسی یەکەمی هەموو حیزبەکان لەگەڵ بارزانی کۆببنەوە و کۆتایی بەو قەیرانە بهێنن. دوێنێش حاجی کاروان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ (K24) رایگه‌یاند كه پێویسته مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو براگه‌وره‌یه‌ك هه‌موو لاینه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌میان كۆ بكاته‌وه و به‌په‌له ڕێگه‌چاره بۆ دۆخه‌كه بدۆزنه‌وه، گویتشی "ناردنی شاندی پارتی بۆ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه، ناتوانێ قه‌یرانه‌كان چاره بكات".
سەرەتای ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانە رۆژی 8.10.2015 له شاری سلێمانی ده‌ستی پێ كرد و دروشمی خۆپیشانده‌ران پێدانی مووچه بوو، پاشان ڕۆژی پاشتر له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون، دوێنێ شه‌ممه‌ش له سلێمانی، قه‌ڵادزێ، سه‌ید سادق و كه‌لار خۆپیشاندان كرا و هێرش کرایە سەر 9 باره‌گای پارتی و 4 لەو بارەگایانە سوتیێندران، 2 کوژراو و دەیان برینداریشی لێ کەوتەوە.