په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری كوردستان و دواكه‌وتنی مووچه‌ ده‌بێت

په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و دواكه‌وتنی مووچه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر
كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسی و ئابووری كوردستان و دواكه‌وتنی مووچه‌ ده‌بێت.
تاریق جه‌وهه‌ر، ڕاوێژگاری په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، تاووتوێی بارودۆخی ئابووری كوردستان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و جه‌خت له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌م ڕووداو و خۆپیشاندانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویان داوه‌.
پێشتریش له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگێشتی گشت ئه‌ندامان كراوه‌ كه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ (12.10.2015) "به‌پێی حوكمی بڕگه‌ 2 له‌ مادده‌ى 17 له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق، ژماره‌ 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا دانیشـتنی ژماره‌ 7ى ئاساییى خولى پاییزه‌، سـاڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، له‌ كاتژمێر 10ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2015/10/7، دوابخرێت بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2015/10/12، كاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌ڕۆ، تكایه‌ له‌ كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن".

ڕاوێژكاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ (K24) گوتیشی: "به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌، درێژه‌پێدانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت".