کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مەسروور بارزانی بەرپرسیارییەتی یەکەم دەخاتە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی سلێمانی
بەرنامەیەکی پلان بۆداڕیژراوی چالاکوانانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە
K24- ژووری هەواڵ
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێ کە بەرپرسیارییەتی شکستهێنانی پاراستنی بارەگەکانی پارتی، لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی ئەو سنوورەیە و دەشڵێ: "ئەوە بەرنامەیەکی پلان بۆداڕیژراوی چالاکوانانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، بۆ هاندان بۆ رقلێبوونەوە و تووندوتیژی"
مەسروور بارزانی، ڕاوێژکاری ئەنجومەتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێ کە هێرشکردنە سەر بارەگەکانی پارتی دیموکراتیی کوردستان، هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئەندامانی پارتی لە شەڕکردن لە دژی داعش، ده‌شڵێ: "ئەو هێرشانە خزمەتی بەرژەوەندی دوژمنانی کوردستان دەکەن".
له زنجیره توویتێكدا كه شه‌وی ڕابردوو له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌سروور بارزانی وێڕای ئیدانه‌كردنی کردەوە تووندوتیژییەکانی و سەرەخۆشی لە رۆحی قوربانییان و کەسوکاریان، نووسیویه‌تی: "ئەوە بەرنامەیەکی پلان بۆداڕیژراوی چالاکوانانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە، بۆ هاندان بۆ رقلێبوونەوە و تووندوتیژی“.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له توویتێكی دیكه‌دا به‌رپرسیارییه‌تی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئیداری سلێمانی و ده‌نووسێ: "دەسەڵاتدارانی سلێمانی بەرپرسی یەکەمن لە شکست هێنانیان لە پاراستنی بارەگا و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەوەش نیشانەی پشتگوێخستن و ناتواناییان نیشان دەدات".
له توویتێكی دیكه‌دا كه هه‌ر دوێنێ شه‌و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، مه‌سروور بارزانی نووسیویه‌تی: "هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی ئەندامانی پارتییە لە شەڕکردن لە دژی داعش. ئەو هێرشانە خزمەتی بەرژەوەندی دوژمنانی کوردستان دەکەن".
مه‌سروور بارزانی ئه‌م توویتانه‌ی به زمانی ئینگلیزی دابه‌زاندووه.
سەرەتای ئەو زنجیرە خۆپیشاندانانە رۆژی 8.10.2015 له شاری سلێمانی ده‌ستی پێ كرد و دروشمی خۆپیشانده‌ران پێدانی مووچه بوو، پاشان ڕۆژی پاشتر له ناوچه‌ی پشده‌ر (134 كم، باكووری سلێمانی)، خۆپیشاندانێكی هاوشێوه ئه‌نجام درا، به‌ڵام دواتر ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌كه گۆڕدرا و خۆپیشاندەران هێرشیان كردە سەر قایمقامیەتی قەڵادزێ و بەردبارانیان كرد، ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ و ژاراوە سووتێنرا، لە سەنگەسەریش ناوچەی پارتی بەردبارانكرا، له ئاكامدا 3 خۆپیشاندەر گیانیان لەدەست دا، 10 خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش بە گوللـە بریندار بوون، دوێنێ شه‌ممه‌ش له سلێمانی، قه‌ڵادزێ، سه‌ید سادق و كه‌لار خۆپیشاندان كرا و هێرش کرایە سەر 9 باره‌گای پارتی و 4 لەو بارەگایانە سوتیێندران، 2 کوژراو و دەیان برینداریشی لێ کەوتەوە.