کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سه‌ركردايه‌تى پارتى له سلێمانى روونكردنه‌وه‌يه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
باره‌گاكانمان راده‌ستى ده‌زگا حكومييه‌كان كردووه
K24 - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه (11.10.2015) ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى ديموكراتى كوردستان له سلێمانى، له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (K24) كه‌وتووه، رايده‌گه‌يه‌نێت، به هه‌ستكردن به گيانى به‌رپرسيارێتى، باره‌گاكانى حزبه‌كه‌يان راده‌ستى هێزه حكومييه‌كانى سلێمانى كردووه.
فارس نه‌ورۆڵى، وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له سلێمانى راشيگه‌ياند، لايه‌نێكى سياسى دياريكراو، ئاراسته‌ى خۆپيشاندانه‌كانى گۆڕيوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌لامارى باره‌گاكانى پارتى بده‌ن.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان هاوڵاتیانی خۆشەویستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین، لەكاتێكدا ناوچەكە بەرەو گۆڕانكاری گەورە دەڕوات و كوردستانیش بۆ گەیشتن بەئامانجەكانی پێویستی بەخۆڕێكخستنە، لەم كاتەدا لەبری ئەوەی ناوماڵی خۆمان رێكبخەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهاتێك و ئەگەرێك، بەڵام بەداخەوە لایەنێكی دیاریكراو ئیستغلالی داواكارییە رەواكانی خەڵك دەكات و خەڵك ئاراستە دەكەن بۆ پەلاماردانی بارەگاكانی پارتی. سەری زمان و بنی زمانی ئەمانە ئەوە بوو دەیانوت پارتی بەگوللـە وەڵامی بەرد دەداتەوە، كەچی بەرد وەشێنەكانی ئەوان لە ناوچەی كەلار بارەگا دەسوتێنن و 2 كادر شەهید دەكەن و 9 ی دیكەش بریندا دەكەن.
لەم كاتەدا بەهەستكردن بە بەرپرسیارێتی كوردانەمان بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێ و برین زیاترقوڵ نەبێتەوە، ئێمە هەندێك لە بارەگاكانمان تەسلیمی دامودەزگا حكومییەكانی ئەو دەڤەرانە كردووە، چونكە ئێمە لەموعاناتی خەڵكی بە شەرەفی كوردستان تێدەگەین، لەلایەكی تریشەوە دڕندەیی داعش دەناسین، كەخۆیان مەڵاس داوە لەگەڵ ناحەزەكانی تری گەلی كوردستان، بۆ ئەوەی سود لەپشێوی ناوخۆی كوردستان وەرگرن. ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و ئاوەدانی و ئارامیداین، بەڵام دەبێ یاساش سنوورێك بۆ ئەم سەركەشی و كولتوورە فاشیە دابنێت كەهەرلایەنێك بێت‌و ئیستغلالی داوای خەڵك بكات و چەواشەیان بكات و هەڵبكوتێتە سەر نەیارەكانی .
بژی كورد، بژی كوردستان، بژی پێشمەرگە بەڵێ بۆ داوای رەوای خەڵكی كوردستان نەخێر بۆ گێرەشێوێنی.